4196وتار

هەڤاڵ ئەبوبەکر دادگایی بکەن

4/17/2020 5:50:00 PM
محەمەد گۆمەشینی

دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبەرنامەیەکی کورستان 24 ی نزیک لەسەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێم پێویستە لەو بارودۆخە زیاتر ڕەچاوی ژیانی هاوڵاتیان بکات و وتیشی کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ هاوکاریەکی ماددی بۆ ئەو پارێزگایە نەناردووە بەتایبەت لەو هاوکاریانەی کە لایەن حکومەتی بەغداو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناردراوە و لەلایەن خەڵکی دەوڵەمەندو کۆمپانیاکان کۆکراوەتەوەو وتیشی بارودۆخەکە قوڕس بوە بۆ خەڵکی کەم دەرامەت و داوای کرد حکومەت بێتە سەرخەت.

 ئەو قسانە هەر زوو لەلایەن حکومەت و هەندێ پەرلەمانتاری پارتی وەڵامی دراوە، سەرەتا حکومەتی هەرێم لەبەیاننامەک بە ڕاستەوخۆ ژمارەو ئاماری ئەو هاوکاری و پارەی بڵاو کردەوە کە تا ئێستا بۆ حکومەت هاتووەو یان کۆکراوەتەوە ، و ئاماژەشی بەوە کرد کە هێشتا پارەکە نەدراوەتە پارێزگاکان و خەریکی داناای پلانن ئەوەش یەکەم وای کردحکومەت دوای قسەکانی پارێزگای سلێمانی ناچاربێ ژمارەکان بڵاوبکاتەوەو بڵێ ئەوە پارەکەیە ، دووەمیش دانپێدانانێکی ڕاستەوخۆی حکومەت بوو بە نەناردن وهاوکاری کردنی سلێمانی ، دواتریش دوو پەرلەمانتاری پارتی هەریەک بەشێوەک وەڵامی پارێزگاری سلێمانیان دایەوە وە یەکیان وتی پارێزگار ئەو قسانەی لەژێر فشار کردوەو ناچار کراوە دەناخۆی ئەو قسانەی پێ خۆش نیە ، ئەوەی تریش وتبوی پیاو درۆی نەکا باشە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پاریزگاری سلێمانی قسەکانی ناڕاستن.

 ئەوەی شایستەی باسکردنە ئەوەیە ئەو بابەتە ئەوەندەی بابەتێکی پەیوەیستدارە بە ژمارەو ئامارو داتاو بەڵگە ئەوەندە بابەتێکی ڕۆژنامەوانی نیە ، بۆیە هەق وابوو حکومەت لەجیاتی بەیاننامەو خستنە ڕووی ژمارەکان ئامارو ژمارەی ئەو پارەو هاوکاریەی بڵاو کردباوە کە ناردویەتی بۆ سلێمانی ، وە گرنگ بوو دوو پەرلەمانتارەکەش لەجیاتی پەلە کردن بۆ خۆ خستنە ناو بابەتەکەو بەحساب پیشاندانی دڵسۆزی بۆ حکومەت و هێرش کردنە سەر پارێزگاری سلێمانی دەبوایە وەک پەرلەمانتار کە ئەرکیان چاودێری و بەدواداچونە سەردانێکی پارێزگای سلێمانیان بکردبا ولە نزیکەوە بەدوای قسەکانی پارێزگار بچن و بزانن چەند پارەو هاوکاری بۆ ئەو پارێزگایە چووە وە ئەو کات لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ژمارەو داتاکانیان بۆ خەڵکی بخستبایە ڕوو وە داواشیان لەحکومەت و داواکاری گشتی بکردبا کە پارێزگاری سلێمانی بدەنە دادگا بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بڵاوکردنەوەی دڵە ڕاوکێ لەناو خەڵک ، وە ئەگەر دیتیان قسەکانی ڕاست بوو هیچ شتێک نەگەیشتبوە سلێمانی.
ئەوەلە کۆنگرە ڕۆژ نامەوانیەکە پێش هەموو کەسێک داوای لێبوردنیان لە پارێزگای سلێمانی کردباو ئینجا لە هەموو خەڵکی کوردستان چونکە ئەوان نەیانتوانی نوێنەرێکی ڕاستەقینەی هەموو خەڵک بن و دواتریش پارێزگاری سلێمانی سکاڵایان لەسەر تۆمار بکا بەتۆمەتی ناوزڕاندنی و نادادپەروەری ، ئەوجا ئەوکات ڕاستیەکان بۆ هەوو خەڵکی ڕۆن دەبۆوەو هەرکەس ئیشی خۆی دەکردو دەیزانی ۆ دواتریش ئاشکرادەبوو ئەوکات هاشوهوشی فیسبوک هیچ قیمەتێکی نەدەبوو جگە لە دەرخستنی ڕاستیەکان بەبەڵگەو داتا ئەوەی تر دەچووە بابی مزایدەو خۆ دەرخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو یاریەش بەسەرچوە نتیجە لای جەماوەر یەکلابویتەوە چ دەگوزەرێ وەک دەڵێن شوکر هۆشیارە مەحوی....


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن