جیهانی دوای كۆرۆنا
4/1/2020 9:01:00 AM
د. هادی عەلی
ئه‌م حاڵه‌ته
نائاساییه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌رجه‌م جیهانی گرتۆته‌وه‌و بووه‌ته‌هۆی
ڕاوه‌ستانی زۆرێك له‌بواره‌كانی ژیان، دره‌نگ یان زوو كۆتایی دێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌قۆناغه‌كانی
تری مێژوودا په‌تاو نه‌خۆشی ترسناك ڕووی كردۆته جیهان و ڕه‌نگه به‌ده‌یان ملیۆن
مرۆڤیشی له‌ناوبردبێت، به‌ڵام دواتر كۆتایی پێهاتووه‌و مرۆڤایه‌تی و جیهان گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆحاڵه‌تی ئاسایی خۆی و ڕه‌وتی ژیان به‌رده‌وام بووه.
ئه‌مجاره‌ش هه‌رئاوا ده‌بێت
و نابێت چاوه‌ڕوانی گۆڕانی زۆر گه‌وره‌و دراماتیكی بكرێت، چونكه سروشتی مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌په‌روه‌ردگار به‌دیهێناوه، له‌سنورێكی
دیاریكراودا نه‌بێت گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردانایه‌ت. قورئانی پیرۆز له‌چه‌ندین
شوێندا ڕاشكاوانه ئاماژه به‌م ڕاستییه كردووه:
﴿وَإِذْ
قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا
أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ
بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ﴾
﴿وَنَفْسٍ
وَمَا سَوَّاهَا فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا قَدْ أَفْلَحَ مَن
زَكَّاهَا وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ﴾
﴿وَلَوْ
شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ
مُخْتَلِفِينَ﴾
مرۆڤ خۆی به‌رپرسیاری
یه‌كه‌مه له‌ئاراسته كردنی ڕه‌وتی ژیانی و حه‌ره‌كه‌تكردن له‌چوارچێوه‌ی خێر‌و شه‌ڕو
چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سروشت و بونه‌وه‌ردا.
جیاوازی ئه‌م كاره‌ساته‌ی
كۆرۆنا له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌كانی تری هاوشێوه له‌مێژوودا،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆڕۆڵی ته‌كنۆلۆژیای گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌جیهانی كردۆته
گوندێكی گه‌وره‌و زۆربه‌خێرایی په‌تاكه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆسه‌رجه‌م
ناوچه‌كانی جیهان. له‌ولاشه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌رێتی میدیا‌و ڕاگه‌یاندن كه چركه به‌چركه
هه‌واڵه‌كان به‌هه‌مو ناوچه‌كانی جیهان ده‌گه‌یه‌نن. دیاره كه‌ڕۆڵی میدیا له‌م
بواره‌دا دووسه‌ره‌یه، له‌لایه‌كه‌وه زانیاری و هوشیاری به‌هه‌مو مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت،
هاوكات ترس و تۆقاندنیش به‌رپاده‌كات كه‌ڕه‌نگه هه‌ندێكی به‌لای كه‌م زیاد له‌پێویست
بێت.
ئه‌ڵبه‌ت كاریگه‌رییه
هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ڤایرۆسه‌كه كه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕه‌وتی
ژیانی ئاسایی په‌كخستووه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌هه‌مو حاڵه‌تێكدا ده‌بێته هۆی هه‌ندێ
گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سنورێكی
دیاریكراودا، كه‌ڕه‌نگه هه‌ندێكی ئیجابی و هه‌ندێكیشی سه‌لبی بێت. به‌ڵام ناكاته
ئه‌وه‌ی كه‌ڕه‌وتی ژیان و حه‌ره‌كه‌تی مێژوو گۆڕانی گه‌وره‌و ڕیشه‌یی به‌سه‌ردابێت.
چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد سروشتی مرۆڤ خۆی گۆڕانی گه‌وره‌و ڕیشه‌یی به‌سه‌ردانایه‌ت
و ناتوانێت ده‌ست له‌ئاره‌زووه بنچینه‌ییه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبگرێت
و ململانێ و كێشه‌كانی له‌وپێناوه‌دا به‌شێوازی جیاجیا هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت.
لێره‌دا بۆمرۆڤی خاوه‌ن
ئیمان و په‌یام گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌به‌تێڕوانینێكی زانستیانه و بابه‌تیانه
لێكدانه‌وه بۆئه‌م جۆره كاره‌سات و ڕوداوانه بكات و هه‌وڵبدات هه‌ڵوێستی شه‌رعی
پێویست ده‌ستنیشانبكات و كاری دروست و دڵسۆزانه‌ی بۆبكات، هه‌ركام له‌وبواره‌دا كه
توانای به‌سه‌ردا ده‌شكێت. ئه‌گه‌ر پزیشك و ته‌ندروستكاره دیاره پێویسته كارله‌بواری
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا بكات، خۆئه‌گه‌ر توانای زانستیانه‌ی باڵای هه‌بێ،
پێویسته كاربكات بۆدۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و ده‌رمانی ڕێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ و داراییه، ئه‌وه پێویسته له‌بواری به‌خشین و
هاوكاری داراییدا خزمه‌تبكات، ئیتر هه‌ركام له پێگه‌ی خۆیه‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه
كه‌خێر و چاكه هه‌رهه‌مو له‌خواوه‌یه‌و خوای گه‌وره سه‌رچاوه‌ی ڕه‌های هه‌مو خێر
و چاكه‌یه‌كه. به‌ڵام شه‌ڕو خراپه به‌شێكی زۆری به‌لای كه‌م ده‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی
خراپه‌كاری و خراپ به‌كارهێنانی مرۆڤه‌كانه بۆهه‌مو ئه‌وئیمكانات و نازو نیعمه‌ته‌ی
كه‌له‌لایه‌ن خواوه خراوه‌ته‌به‌رده‌ستی مرۆڤه‌كان.
به‌دڵنیایی شارستانێتی
ماددی و ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وخزمه‌ت و ئاسان كارییه‌ی كه‌بۆمرۆڤایه‌تی
هێناوه‌ته به‌رهه‌م، به‌ڵام هاوكات ڕۆڵی سه‌لبی و خراپیشی هه‌یه له‌تێكدانی ئه‌و
هاوسه‌نگییه‌ی كه‌له‌سروشت و بونه‌وه‌ری ده‌وروبه‌ری زه‌ویدا هه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن
هاوسه‌نگی له‌فیكر و بیروباوه‌ڕو ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كانیشدا تێكداوه، به‌وهۆیه‌وه
په‌ڕگیری و ده‌مارگیری و به‌رژه‌وه‌ند خوازی و ناعه‌داله‌تی هه‌مولایه‌كی گرتۆته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانی سروشت و بونه‌وه‌ریش تێكچووه‌و
بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروستبونی چه‌نده‌ها دیارده‌ی سروشتی و ڤایرۆس و
نه‌خۆشی جیاجیا.
بۆیه جیهان دوای ده‌ربازبون
له‌مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆنترۆڵكردنی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر،
پێویسته هه‌رله‌ئێستاوه كاری جددی بكات بۆگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه‌به‌ده‌ستی
خۆی تێكیداوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌رهاویشته خراپه‌كانی بدات. دیاره ئه‌وه‌ش
به‌گرتنه‌به‌ری ڕێبازی میانه‌ڕه‌وی و دادپه‌روه‌ری و مرۆڤ دۆستی وه‌ك به‌رنامه‌ی
ژیان له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان به‌گشتی.
ئه‌وه‌ش ڕێنمایی و
داواكاری قورئانی پیرۆزه كه ده‌خوازێت مرۆڤه‌كان به‌هۆی ڕوداو و كاره‌ساته‌كانه‌وه
به‌خۆداچونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و هاوسه‌نگی بۆژیان بگێڕنه‌وه، ﴿ظَهَرَ الْفَسَادُ
فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ
الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ﴾ صدق الله العظيم. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی
جیهانی دوای په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و هاوكاری و مرۆڤدۆستی
ڕێكبخرێته‌وه.