4443 ئابوری

وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشکردنی موچەوە رونکردنەوە دەدات

07:41 - 17/08/2019

"زەمەن"

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە بارەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و دوا ناکەوێت.

 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاند: سبەینێ یەکشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠١٩، موچەی مانگی ئایاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.

وتیشی: له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌پێی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراو مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت کە تائێستا وەریان نەگرتووە و تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە سەرجەم وەزرات و دەستە و توێژەکان موچە وەردەگرن و دابەشکردنى موچە دوا ناکەوێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێش جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی موچەی  چەند وەزارەت و توێژێکی دابەشکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن