359 کوردستان

تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ پاش چەند ڕۆژێک لە مردنی دۆزرایەوە

03:22 - 07/08/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی خانەنشین پاش چەند ڕۆژێک لە مردنی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ ٧ی تەممووزی ٢٠٢٥، تەرمی ژنێک، بە ناوی، مامۆستا گەزەنگ، کە مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بووە، لە گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ نزیک مزگەوتی عەبدولکەریمی مودەڕیس،  پاش هەفتەیەک لە مردنی دۆزرایەوە.

هاوکات، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "ژنەکە بە تەمەن بوو و لە ماڵیشەوە بە تەنیا دەژیا، بۆیە پێدەچێت چەند رۆژێک بێت گیانی لەدەستدابێت و پێی نەزاندرابێت".
 
دەشڵێت: ئەو مامۆستایە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بووە لە بواری کیمیا، "پێشووتر هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە و منداڵی نەبووە، بە تەنیا ژیاوە."
 
.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن