شارەزایەکی دارایی: ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٠٠ هەزار دینار
08:01 - 06/08/2025
زەمەن پرێس:
پسپۆڕێکی دارایی دەڵێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی
نرخی دینار زیاترە وەک لە دابەزینی، بە ئەگەری زۆرەوە 100 دۆلار لە خوار 140 هەزار
دینار جێگیر دەبێت.
د. سەفوان قوسەی، پسپۆڕی دارایی
عێراقی دەڵێت: روونە کە دابەزینێک لە نرخی دۆلاردا هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا،
ئەمەش لە ئەنجامی تێکچوونی سیستمی بازرگانیی جیهانی و سەپاندنی پێناسی
گومرگیی نوێ لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نرخی دۆلار نزیکەی
8% دابەزیوە و هەوڵێکیش هەیە بۆ رووکردنە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام.
بەوتەی د. سەفوان قوسەی، پێشبینی
دەکرێت بانکی فیدراڵیی ئەمریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دابەزینی
زیاتری نرخی دۆلار. دەشڵێت، "ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر
دیناری عێراقی هەبووە و وایکردووە فرۆشتنی دۆلار و کڕینی دینار زیاد بکات."
ئەو پسپۆڕە داراییە پێیوایە نرخی
دینار بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانم، دینار بە
شێوەیەکی پلەبەندی باشتر دەبێت، تاوەکو دەگاتە نرخێک کە لەوانەیە نزیک ببینەوە لە
1350 دینار [100 دۆلار بەرامبەر بە 135 هەزار دینار]