65 کوردستان

بنمیچی مزگەوتێک رووخاو چەند کرێکارێک برینداربوون

01:06 - 12/07/2025

زەمەن - سلێمانی

 

 ئەمڕۆ شەممە لەکاتی کۆنکرێتکردنی بنمیچی مزگەوتی تەلان لەناحیەی پیرەمەگرون، بنمیچی مزگەوتەکە ڕووخاوە  و چەند کرێکارێک بەهۆیەوە  بەسەختی بریندار بوون .

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی سامان نادر، جەختی لەهەواڵەكە كردەوەو وتی" ڕاگەیاند : بەهۆی داڕمانی دیوارێک لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بەسەختی برینداربوون، سەرباری ئەوەی دوو کرێکاری دیکەش چارەسەریی پزیشکییان وەرگرت.

چاودێرانی رەوشی مافی كرێكاران دەڵێن؛ کرێکاران لە هەرێمی کوردستان، پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی نابن، سەرباری ئەوەی بەشێک لە پرۆژەکان مەرجی سەلامەتییان بۆ کرێکار تێدا نییە، هەر بۆیە زۆر جار کرێکاران لە پرۆژەکان دەبنە قوربانیی، کرێکارانیش ڕووداوەکان بۆ کەمتەرخەمی بەشێک لە ئەندازیاران دەگەڕێننەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن