45 کوردستان

عەمید مەجید وه‌ك بەرپرسی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران دەستنیشانکرا

09:52 - 20/06/2025

زه‌مه‌ن - هه‌واڵه‌كان

 

ئێران، بەرپرسی نوێی سوپای پاسدارانی ڕاسپارد، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا سەرۆکی پێشووی بەرپرسی سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خۆجێیی ئیرنا، بڵاوی کردەوە، "محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسداران، عەمید مەجید خادمی، وەک بەرپرسی نوێی سازمانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستنیشان کردووە."

عەمید مەجید خادمی، شوێنی محەممەد کازمی دەگرێتەوە کە لەگەڵ دوو ئەفسەری دیکە بە ناوەکانی حەسەن موحەقق و موحسین باقری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ڕۆژی یەکشەممە کوژران.

پاکپوور لەم دواییانەدا وەک فەرماندەی سوپای پاسداران دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی حوسێن سەلامی پێش خۆی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە 13ـی حوزەیران کوژرا.

پاکپوور دەڵێت: لەماوەی ئەو ساڵانەی فەرماندەکانمان کازمی و موحقق سەرکردایەتی هەواڵگری سوپای پاسدارانیان کردووە، ئێمە شایەتی گەشەسەندنی بەرچاومان لە هەموو لایەنەکانی هەواڵگری لەناو سوپای پاسداراندا بینیوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە سەدان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن