بەپەلە.. راگەیەنراوێک لە کۆمەڵی دادگەریەوە دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل
12:48 - 14/06/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا.
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمەڵی دادگەری دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە دەڵێت: بەداخەوە جارێكی دیكە ناوچەكە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و هێرش و پەلامار بووەتەوە، ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، ئەم پەلامارانەش ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات و ئەگەری گەورەبوونی بارگرژییەكانیش لەئارادایە.
دەقی راگەیەندراوەکە
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەداخەوە جارێكی دیكە ناوچەكە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و هێرش و پەلامار بووەتەوە، ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، ئەم پەلامارانەش ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات و ئەگەری گەورەبوونی بارگرژییەكانیش لەئارادایە.
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان و وای دەبینین دەوڵەتی زایۆنی بە هێرش و پەلاماری بۆ سەرغەززە و وڵاتانی وەك لوبنان و سووریا و یەمەن و ئێران ئاڵۆزی زیاتر و فراوانكردنی بەرەی شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەكان لە ناوچەكە زیاتر دەكات،
بۆیە ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر