318 ئابوری

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەکات

11:24 - 22/06/2024

زەمەن - عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ دەستدەکەن بە خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان.

داواشی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە وەزارەت و پارێزگاکان کردووە، کە نوێنەری خۆیان بنێرن بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان تایبەت بە دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرەکانیان.

هاوکات داواشی لێکردوون کە ڕەچاوی پابەندبوون بە خشتەی تەمویلی مانگانە بکەن و تەواوی مەرجەکانیش لەخۆ بگرن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن