میدڵ ئیست ئای: سەرکەوتنێکی ناو بۆش:
عێراق لە ڕاستیدا براوە نییە لە دۆسیەی ناوبژیوانی نەوتی تورکیا
09:23 - 29/03/2023
زەمەن
وەرگێڕانی: ئالان جەلال شوانە
پێدەچێت ئەنقەرە تەنها چەند سەد ملیۆن دۆلارێک بداتە عێراق، کە دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی نهێنی قەرەبووی بکاتەوە.
کاتێک دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە
بڕیاریدا کە تورکیا گرێبەستی پێشێل کردووە بە بازرگانیکردنی ڕاستەوخۆی نەوت لەگەڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، و داوای لە ئەنقەرە کرد ١.٤ ملیار
دۆلار بدات، بەغدا زۆر خێرا سەرکەوتنی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەستخۆشی لە دادگاکە
کرد و بەرپرسانی عێراقیش بە خێرایی و بە ئاشکرا خاڵە دیارەکانی قسەکردنەکانیان بۆ
میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان گواستەوە. هەروەها تورکیا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە پەمپکردنی نەوتی خاوی عێراقی لە ڕێگەی
جەیهانەوە ڕاگرت کە نیو لەسەدی دابینکردنی نەوتی جیهانییە.
به ڵام سه رچاوه ی ڕۆژئاوا و تورکیای ئاشنا له دۆسیه ی دادگا وێنه یه
کی دیکه ده کێشن. ئەوان دەڵێن، بەغدا تەواوی
بازنەی ئەو بڕیارە کەم دەکاتەوە لەسەر ڕێککەوتنی بۆریی عێراق و تورکیا، کە لە ساڵی
1973 واژۆ کراوە، کە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ تورکیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی
تورکیاوە بەڕێوەدەبات.
سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوایی کە لەبارەی دۆسیەی دادگاوە ئاگادارە بە MEE-ی وتووە: "دەتوانن ئەوان ئاهەنگ
بگێڕن بۆ هەموو ئەو شتانە کە دەیانەوێت (بە کوردیەکەی چۆن شایی و لۆغان ئەکەن
با بیکەن)، بەڵام بە دڵنیاییەوە پارێزەرەکانیان لە کارەکانیان دووردەخەمەوە بەهۆی
کارێکی هەڵە". ئاماژەی بەوەشکردووە،
“ئەوان ئیدیعای پێشێلکردنی گرێبەستیان کردووە لە ژێر پێنج پۆلدا و کاتیگۆریا: هەڵگرتن،
گواستنەوە، بەکارهێنانی تایبەت، داواکاری دەستڕاگەیشتن و بارکردن. تەنها توانیان دەعوایە کەی خۆیان بۆ بارکردن ببەنەوە”.
دۆسیەی دادگا وەک تەحەدایەکی یاسایی سەیر دەکرێت کە بازرگانی ، لەگەڵ سیاسەتی نیشتمانی وسیاسەتی نێودەوڵەتیدا، تیایدا یەکتر دەبڕن، وەک عێراق دەڵێت: یەکێک لە پێکهاتەکانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی ڕاستەوخۆی نییە
بۆ فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە، وەک چۆن ئەنقەرە و هەولێر لە ساڵی ٢٠١٣ وە ڕێککەوتنیان
لەسەر کردووە ، و داهاتەکە بخەنە گیرفانیانەوە.
بەغدا لە ساڵی 2014 سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمار
کرد و داوای قەرەبووی 33 ملیار دۆلاری کرد لەبەرامبەر زیانەکانی داهات و زەرەرەکانی. مانگی ڕابردوو داوای قەرەبووی 58 ملیار دۆلاریان
لە ئەنقەرە کردووە بۆ سەرجەم ئەو فرۆشتنە نەوتییانەی کە تا ساڵی 2022 کراوە، بەگوێرەی
سەرچاوەکان. بەڵام لە کۆتاییدا دادگا تەنها پاداشتێکی 1.4 ملیار دۆلاری بۆ ماوەکانی
2014-2018 پێبەخشین، هەر وەک ڕێژەی سوود.
'هیچ لایەنێک سەرکەوتوو نەبوون'
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، دادگا بڕیاریداوە کە حکومەتی هەرێم
ئۆرگانێکی حکومەتی عێراقە، بۆیە قەوارەیەکی شەرعییە بەپێی ڕێککەوتنی ITP. سەرچاوە ڕۆژئاواییەکە دەڵێت: “بۆیە تورکیا لەکاتی هەڵگرتن و گواستنەوەی
نەوتەکەدا لەژێر ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمدا هەڵەی نەبووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەعوای لەدەستدانی زیانەکانیان
لەژێر بەکارهێنانی تایبەتیشدا ڕەتکرایەوە، داوای قەرەبووی تەواوی داهاتی فرۆشتنی نەوتیان
کرد و لەدەستیاندا”.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، دادگا بڕیاریداوە کە تورکیا تەنها
بە بارکردنی تانکەرەکان بەو نەوتەی کە بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەندەری
جەیهان گواستراوەتەوە، گرێبەستەکەی پێشێلکردووە، چونکە هەموارکردنی ساڵی ٢٠١٠ بۆ ITP بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی نەوتی
عێراق و کۆمپانیاکەى سۆمۆ تەنها دەسەڵاتی یاساییە کە دەتوانن فەرمانی بارکردن دەربکەن.
لەڕێگەی ئەم پێشێلکارییەوە، دادگا هەڵسەنگاندنی
بۆ ئەوە کرد کە ئایا ئەنقەرە پارەی گواستنەوەی لە عێراقەوە زیاد لە پێویست وەرگرتووە
و ئایا داشکاندنی ناڕەوای لەسەر نرخی نەوت وەرگرتووە و ئەواردی award بۆ بەغدا کردوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دادگا بڕیاریدا لەسەدا 50ی ئەو داهاتەی بەهۆی داشکاندنی
نرخی نەوتەوە دەبێت لە ئەستۆی حکومەتی عێراق بێت، بەو پێیەی حکومەتی هەرێم وەک ئۆرگانێکی
حکومەتی عێراق لەڕێگەی فرۆشتنەوە قازانجی کردووە و بۆ خەرجی دەوڵەت بەکاری هێناون.
سەرچاوەیەکی دووەمی ڕۆژئاوایی وتی: “پرسێکی دیکە کە بەغدا نایەوێت
باسی بکات، داواکارییەکانی تورکیایە لەسەر کۆمەڵێک پرس لە کەمی توانای بۆرییەکە و
نەدانی کرێی گواستنەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ”. “دادگا بەهۆی ئەوانەوە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری
بە تورکیا بەخشی.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدیعاکانی بەرپەرچدانەوەی تورکیا
قورسایی زیاتریان دەبێت کاتێک ڕێژەی سوودی ئەمریکی حیسابی بۆ دەکرێت و زیاد دەکرێت
بۆ کۆی گشتی , چونکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان کە ڕێژەکان زیاتر بوون. سەرچاوەکە دەڵێت: “ئیدیعاکانی عێراق کە تەنها دەگەڕێتەوە
بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٨، هەمان زیادەی ڕێژەی سوودیان نابێت، لە کۆتاییدا تەنها چەند سەد
ملیۆن دۆلارێکیان دەستدەکەوێت”. ئاماژەی بەوەشکردووە،
“ئەوە سەرکەوتنێکی دەلاقە دارە. تەنانەت
دادگاش لە بڕیارەکەیدا هاوڕایە کە هیچ کام لە لایەنەکان نەتوانرا بە سەرکەوتوو هەژمار
بکرێن”.
سەرچاوەیەکی تورکی کە ئاشنایە بە ڕێککەوتنی نەوتی حکومەتی هەرێم و
تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ ڕایگەیاند کە لە کۆتاییدا هیچ پارەیەک لە گیرفانی ئەنقەرە دەرناچێت
بەو پێیەی گرێبەستەکە بڕگەی قەرەبووکردنەوەی لەخۆگرتووە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "هەر قەرەبویەک هەبێت
لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەدرێت، بەواتایەکی دی لەلایەن حزبی عێراقییەکانەوە دەبێت".
ئەم پەرەسەندنە پێشتر گرژییەکانی نێوان تورکیا
و حکومەتی هەرێم بەرزکردووەتەوە بەو پێیەی حکومەتی هەرێم لە بنەڕەتدا خزمەتگوزارییە
حکومییەکانی لە ڕێگەی داهاتی نەوتەوە بەڕێوەدەبات، کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 5.7
ملیار دۆلار بووە.
هەروەها دادگای فیدراڵی عێراق ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا کە یاسای ڕێکخستنی
پیشەسازی نەوت لە کوردستانی عێراق نادەستوورییە، داواش دەکات دەسەڵاتدارانی کورد پێداویستییە
خاوەکانیان ڕادەستبکەن.
بەڵام بەرپرسانی تورکیا پێشبینی دەکەن لە کاتی خۆیدا ڕێککەوتن لە نێوان
هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت و هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
بەرپرسێکی تورکیا کە ئاشنایە بە دانوستانەکانی ڕابردوو وتی: تورکیا ئامانجی ئەوەبوو کە دۆسیەکە بەردەوام بێت
کاتێک تێگەیشت کە ئەگەری یەکلاییکردنەوە لەگەڵ بەغدا نییە چونکە چیدی بەغدا نایەوێت
نوێنەرانی حکومەتی هەرێم بەشداربن لەم پرسەدا .
ئەو بەرپرسە وتی: "تەنانەت پێشنیارمان کرد سیستەمێکی ئاڵۆزی بەڕێوەبردنی
ئاو، ئاودێری، بەنداو و ئەوانی دیکەیان بۆ دروست بکەین کە نرخەکەی 5 ملیار دۆلار
بوو." “بەڵام نەیانتوانی خۆیان وا لێبکەن
پەسەندی بکەن. چونکە لە عێراق جگە لە حکومەت
ناوەندی دەسەڵاتی تر هەیە”.