داوا له هاوڵاتیان كرا کاتژمێر ٨:٣٠ ی ئهمشهو، ڕووناکی ماڵهكانیان بکوژیننەوە
01:55 - 25/03/2023
843 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن
ئهنتۆنیۆ گۆتێرس، سكرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان،
داوای له دانیشتوانی جیهان كرد لە کاتژمێر ٨:٣٠ ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی، رۆژی 25ی
ئادار ڕووناکییەکان بکوژیننەوە.
له پهیامێكدا بۆ کاتژمێری زەوی كه ئهمڕۆ25 ئاداری 2023یه، سكرتێری نهتهوهیهكگرتووهكان رایگهیاند: لە
کاتژمێری زەوی، ملیۆنەها کەس لە سەدان وڵاتی جیا لە سەرتاسەی جیهان، رووناکیەکان
دەکوژێننەوە .
وتی "ئەمە داوایەکە بۆ کردار: لەگەڵ سروشت
ئاشتبینەوە و کاری ژینگەیی بە شێوەیەکی بەرچاو زێدەتر بکەین و هەسارەکەمان ڕزگار
بکەین، بهبیرهێنانەوەشە کە ئێمە بەیەکەوە دەتوانین ڕۆڵی خۆمان بگێڕین – بە
شێوازی گەورە و بچووک – لە پاراستنی ماڵە هاوبەشەکەمان و ئایندەشمان".
ئهنتۆنیۆ گۆتێرس، وتیشی "هەر خوولەک و
سەعاتێک گرنگی خۆی هەیە، داواتان لێدەکەم لە کاتژمێر ٨:٣٠ ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی، رۆژی 25ی
ئادار ڕووناکییەکان بکوژیننەوە ،با
لە تاریکیدا، ئایندەیەکی گەشتر و بەردەوام تر بۆ هەموو کەس لە هەموو شوێنێک دروست
بکەین".