بانکی ناوەندی دۆلاری كەمی خستەبازاڕەوە
11:26 - 09/03/2023
زەمەن
بانكی ناوەندی عێراق، بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلاری كەمكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی 144 ملیۆن و 952 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و كشا خستەروو.
لەو بڕە 61 ملیۆن و 800 هەزار بەشێوەی كاش و 83 ملیۆن و 151 هەزاریش بەشێوەی حەواڵە.
ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە، بانكەكە زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا، نرخی دۆلار بەرز بووەوە و 100 دۆلار لە ئێستادا بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.