مهكگۆرك گهیشته بهغدا و لهگهڵ سودانی كۆبوهوه
09:51 - 16/01/2023
"زەمەن"
برێت مهكگۆرك ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ
کاروباری رۆژهەڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقیا گهیشته بهغدا و لهگهڵ محهمهد
شیاع سودانی كۆبوهوه.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق،
راگەیەندراوێکی لهبارهی كۆبونهوهكهوه بڵاوکردەوە رایگهیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ
دووشەممە، پێشوازی لە برێت مەکگۆڕک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوهڕاست
و باکووری ئەفریقیا و نێردراوی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووه.
ئاماژهبهوهكراوه، لەمیانەی دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شێوازەکانی
پتەوکردن و گەشەپێدانی لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکان، بەشێوەیەک کە لەخزمەتی
بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق و ئەمریکادا بێت.
لەلایی خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق جەختی لەئاراستەی حکومەت کردەوە بۆ کردنەوەی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ
وڵاتانی دۆست و برا لەپێناو گەرەنتیکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق. بهپێی راگهیهندراوهكه.
هەروەها توانای هێزە ئەمنیەکانی دووپاتکردوەتهوه
بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئەو سەقامگیریەی کەبەسایەی قوربانیدان لەسەر
خاکی عێراق بەرجەستەکراوە.
لایخۆیەوە مەکگۆڕک پشتگیری وڵاتەکەی
دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی حکومەتی ئێستا و بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەپێشهشکردنی
راوێژ بەهێزە عێراقیەکان لەشەڕی دژی داعش، هەروەها پێگیربوونی ئیدارەی ئەمریکا
دووپاتکردەوە بەڕێکەوتنی ستراتیژی و چاکسازیەکانی حکومەتی عێراقی لەبواری وزە
وژێرخانی ئابووری و رووبەربوونەوەی گۆرانکاریەکانی کەشوهەوا. ئهوهش بهپێی
راگهیهندراوهكه.
ههروهها مەکگۆڕک خۆشحاڵی وڵاتەکەی
نیشانداوه بەدەرئەنجامی کۆنگرەی بەغدا/2 و هەوڵەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بواری
ژێرخانی ئابووری هاوبەش لەنێوان عێراق و دەوروبەری و سەردانی فوئاد حوسێن وەزیری
دەرەوە کەبڕیارە بۆ واشنتۆن ئەنجام بدات لەپێناو سازکردنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی
هەماهەنگی باڵای ڕێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.