سودانی كتوپڕ خۆی كرد بە فرۆكەخانەی بەغدا و چەند بەرپرسێكی دوورخستەوە
01:40 - 17/11/2022
زەمەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران سەردانێكی لەناكاوی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامدا.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران سەردانێكی لەناكاوی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامدا بۆ ئەوەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵەكانی سەرنشینەكان بزانێت.
هاوكات محەمەد سودانی، سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی و بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی بەغدا لە كارەكانیان دوورخستەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی كەمتر لە دوو رۆژدا دووجار ئاگر لە فرۆكەخانەی بەغدا كەوتەوە، یەكەمیان رۆژی سێشەممە 15/11 بوو كاتێك ئاگر لە هۆڵی بابلی فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. هەروەها كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە هۆڵی نەینەوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە هۆڵێکی ڤی ئای پییە، کەوتەوە.