ئێران لە عێراق نیگەرانە.. 48 زیارەتكار مردوون
11:24 - 14/09/2022
زەمەن
بەهۆی گەرما و ڕووداوی هاتوچۆوە 48 زیارەتكاری ئێرانی گیانیان لە دەستداوە، تارانیش لە عێراق نیگەرانە.
بەرپرسی دامهزراوهی حەج و گهشتی ئێران، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارهتكاری ئێرانی بههۆی بهركهوتنی زۆری تیشكی خۆر و باری تهندروستیان تێكچووه، هاوكات 48 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییهوه گیانیان لە دەست داوە.
ئەو بەرپرسە رەخنەی لە عێراق گرتووە، بەهۆی رێكنەخستنی كاروباری هاتوچۆ و وتویەتی بێسەروبەری هەبووە و زیاتکارانیشی لە گەرما نەپاراستووە.
ئەوە لە كاتێكدایە متەزا شەحمانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی وشکانی لەوەزارەتی گواستنەوە، رایگەیاندووە کۆمپانیای گواستنەوەی سەردانیکاران 800 پاسی دابینکردووەبۆ گواستنەوەی سەردانکاران و کۆمپانیای گواستنەوەی وشکانیش 200 پاسی دابینکردووە، ئەوانەشی لەدەریاوە هاتوون50 پاسیان بۆ دابینکراوە.