نرخى نەوت به‌راورد به‌دوێنێ زیاتر دابه‌زی
08:48 - 10/08/2022
زەمەن_ئابورى
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، گۆڕانکارى بەسەرداهات و ئەمڕۆ به‌راورد به‌دوێنێ
چه‌ند سه‌نتێكی تر دابه‌زی و لەخوار 97 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 96 دۆلار و
54 سەنت دابەزی و خاوی ئه‌مریكیش بە 90 دۆلار.
دابەزینی نەوت دوای نیگەرانییەكانی سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین دێت،
هەروەها رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێكخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بە رێژەیەکی کەم و
تەنیا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاتر بخەنەڕوو کە یەکسانە
بە 0.1%ی کۆی خواستی جیهان بۆ نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش
دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن،
كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.