یەدەكی زێڕی عێراق گەیشتە 130 تەن
09:18 - 27/06/2022
زەمەن
بانکی ناوەندی عێراق، رایگەیاند: عێراق 10 پلە چووەتە پێشەوە لە یەدەكی زێڕدا و بووەتە خاوەنی 130 تەن زێڕ.
لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكردوە، لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانیدا بۆ بەھێزکردنی باڵانسی دراوی عێراق، ٣٤ تەن زێڕی تری کڕیوەو کۆی ئەو زێڕەی ھەیەتی گەیشتە ١٣٠ تەن.
بەم هەنگاوە عێراق 10 پلە چووەتە پێشەوەو لە پلەی 30 ھەمیندایە لەسەر ئاستی جیھان و چوارەمیشە لەسەر وڵاتانی عەرەبی.
زێڕ یەکێکە لە گرنگترین سەروەت و سامانەکانی بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان.