جیهان

رۆژنامه‌نوسێكی ڕوسی خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ منداڵانی ئۆكراینا فرۆشت

04:49 - 21/06/2022 37 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


دیمیتری موراتۆڤ رۆژنامەنووسی روسی، کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢١ی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی سوود بە منداڵانی پەنابەری ئۆکراینی بگەیەنێت، خەڵاتەکەی بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشت.

دوێنێ لە نیویۆرک خەڵاتە نۆبڵەکەی موراتۆڤ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.موراتۆڤ وتی: "چاوەڕوانی هاودەنگییەکی گەورەم دەکرد، بەڵام چاوەڕوانی ژمارەیەکی وا زۆرم نەدەکرد".

ئاماژە بەوەش کراوە، داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندوقی ھاریکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNICEF)، بۆ سوودمەندبوونی منداڵانی پەنابەری ئۆکراینا بەکاردەهێنرێت.

خەڵاتی نۆبڵ کە لەلایەن رۆژنامەنووسی رووسی موراتۆڤ-ەوە بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا، ژمارەیەکی پێوانەیی لەم بوارەدا شکاند و خەڵاتەکەی جەیمس واتسۆنی تێپەڕاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی چوار ملیۆن ٧٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرابوو.

وردەکارییەکان لەبارەی کڕیاری خەڵاتەکە ئاشکرا نەکراوە.موراتۆڤ یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی نۆڤایا گازێتای رووسی لە ساڵی ١٩٩٣.

لیژنەی نۆبڵ رایگەیاندووە: "نۆڤایا گازیتا ئەمڕۆ سەربەخۆترین رۆژنامەی رووسیایە و لە بنەڕەتدا رەخنە لە حکوومەت دەگرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن