غــــــــــــــــــه‌ریـــــــــــــــب، یان یه‌كــــــــــــــــــــــــــــــێ دێ!
03:14 - 15/06/2022
415 جار خوێندراوەتەوە
نێڵی
ساكس: شاعیرانی خه‌ڵاتكراوی نۆبێڵ 1966
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
یه‌كێ
له دووره‌وه
دێ.
به زمانێكه‌وه
ده‌می ئاخاوتن
سه‌دای
وشه‌كان ده‌خواته‌وه
وه‌ك حیله‌ی ماین،
یان جریوه‌ی بێچووه ریشۆڵه،
یانه‌ش
وه‌ك جیڕه-جیڕی مشارێ
كه چی له نزیكیه‌وه بێ، ده‌یهاڕێ!
یه‌كێ
له دووره‌وه
دێ.
به ڕه‌فتاری سه‌گه‌وه
یان
ئه‌گه‌ری
جرجه‌وه!
ده‌م: چله‌ی-زستانه
جا به‌جلی گه‌رم بیپۆشه
دوور-نییه
ئاگر له بن-نه‌رمه‌ی-پێییدا نه‌بێ!
(ده‌شێ به سه‌واری
ئه‌ستێره‌یه‌كی-داكشاو هاتبێ)!
خۆ گه‌ر فه‌رشه‌كه‌ت
سووتا و گڕی گرت،
ده‌ست به‌ڕوویه‌وه مه‌نێ!
هه‌میشه غه‌ریب،
وڵاتی خۆی
وه‌ك منداڵی هه‌تیوان
به باوه‌ش هه‌ڵگرتووه!
ده‌شێ،
ته‌نێ به شوێن تاقه گۆڕێكدا نه‌بێ،
بۆ
هیچ شتێكی تر،
بۆ وڵاتێ،
ئیدی،
نه‌گه‌ڕێ!
Nelly Sachs, 1891-1970، كۆی
به‌رهه‌مه‌كانی لاپه‌ڕه : 390-391
نێلی ساكس:
ده جه‌نگی دووی-ڕا به یارمه‌تی
خانمی خه‌ڵاتوه‌رگری نۆبێل-ئه‌ده‌ب: سه‌لما لاگه‌ر-لوێف (سوێد) ڕه‌گه‌ڵ دایكی ته‌مه‌نداریدا،
دوای ئه‌وه‌ی فره‌گه‌لێ له كه‌سوكاری و چه‌ندین كتێبی ده‌بنه دووكه‌ڵی ڕه‌شی ماشینی
مه‌رگی نازیان، هه‌ڵدێن به‌ره‌و سوێد . له ستۆكهۆڵم جێگیرده‌بێ و ده‌بێته دۆست و
هاوڕێیی زۆرینه‌ی نووسه‌رانی مۆدێرینه‌ی ئه‌وده‌می سوێد، له‌وانه، ئێكێلوێف، هه‌ر
ئه‌وانیش شیعره‌كنیان وه‌رگێراوه بۆ سوێدی. ئه‌من زۆرینه‌ی ن. ساكس-م وه‌رگێڕاوه‌و
به نیازی چاپیم. خانم ساكس شیعر زیاتر به دڵۆپه خوێنی حه‌سره‌ت ده‌نووسێ، له دڵێكی
بێگه‌رد و سافه‌وه، به پشتیوانی شاره‌زاییه‌كی قوڵ و هۆشیارانه له سه‌رجه‌م ئه‌ده‌ب
و فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانییه‌وه. فه‌لسه‌فه، كه به‌داخه‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراوی
به‌شێكی فراوانی ئه‌دیبانی كوردستانییه. ده كۆتایی ته‌مه‌نی-ڕا ده سایكایه‌تریخانه
كه‌وتووه و به‌شێكی زۆری له شیعره نایابه‌كانی له‌وێنده‌رێ نووسیووه. 1966 به
نیو-نۆبێڵ خه‌ڵاتكراوه و نیوه‌كه‌ی دی، به‌ر ئه‌دیبێكی تر كه‌وتووه.
گڵکۆی نێلی ساكس