3092 ئابوری

دۆلار گەیشتەوە نرخە بەرزەکەی پێشوو

10:25 - 13/06/2022

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌؛ به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانی یه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 650 دیناره‌، بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 149 هه‌زار دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله):

100دۆلار به‌ 148هه‌زار و 650 دیناره‌.
100پاوه‌ن به 181 هه‌زار دیناره‌.
100یۆرۆ به 156 هه‌زار دیناره‌‌.
100لیره‌ی توركی به‌ 9 هەزار دیناره‌.
100هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هەزار و 750 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن