بۆ جارەسەری پێستی چەور پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە
02:42 - 18/05/2022
دکتۆر _ شادیار حەمەلاو
١. بە ڕێکی و لە کاتی خۆی دەم و چاوت بشۆ (۲-٣جار لە ڕۆژێکدا)
٢. ئاوی شلەتێن یا نیمچە گەرم بەکاربهێنە بۆ شتن.
٣. غسول یا سابوونی تایبەت بە پێستی چەور بەکاربهێنە.
٤. سابوون و غسوولێک بە کارمەهێنە کە بۆنی تێکرابێ
یا شێدارکەرەوەی تێدابێ.
٥. سابوون یا
غسوولەکەت با پێکهاتە کیمیایەکەی ئەوەندە بەهێز نەبێ کە پێستت ووشک بکاتەوە چونکە
وا دەکا چەوری زیاتر دەربدا پێستت.
٦. هەوڵ بدە لفکە یا شتی زبر بۆ شتنی دەم و چاوت بەکار
نەهێنی.
٧. مەهێڵە میکیاج
زۆر بە ڕوخسارتەوە بمێنێتەوە وا دەکا کونیلەکان گەورەتر ببنو ڕشتنی چەوری زیادبکەن
و هەوڵبدە میکیاجەکانت بنەڕەتی دروستکردنەکەی ئاویی بێ نەک ڕۆن.
٨. لە دوای تەڕکردن
بە خاولیەکی نەرم پێستت ووشکبکەرەوە.
٩. ماسکی تایبەت بە پێستی چەور بەکاربهێنە،ئەوانەی
( قوڕ-هەنگوین -شۆفانیان
) تێدایە ئاساین بۆ بەکارهێنان.
١٠ شێدارکەرەوە بەکاربهێنە هەمیشە بەڵام با تایبەت
بە پێستی چەور بێ.