به‌هۆی كورده‌وه ئه‌ردۆغان وه‌رگرتنی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ ره‌تكرده‌وه
03:47 - 17/05/2022
"زەمەن"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌ركۆماری
توركیا، جارێكی دیكه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ وه‌رگرتنی سوید و فینله‌ندا له رێكخراوی
ناتۆ ره‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پاساوی پشتیوانی ئه‌و دوو وڵاته له‌لایه‌نه
كوردییه‌كان و گروپی گوڵه‌ن.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی
نێوانیان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ناوچه‌ی به‌شته‌په‌ی ئه‌نقه‌ره،
ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری جه‌زائیر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به
داواكاریی سوید و فینلاند بۆ بوونه ئه‌ندامی ناتۆ دوا و رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی
ئاشكرا و روونی هه‌ردوو وڵات دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوونی نییه".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
شاندی ئه‌و دوو وڵاته كه بڕیاره سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"گوایه رۆژی دووشه‌ممه دێنه توركیا. دێن بۆ قایلكردنمان، با ببوورن و
خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌ر له
هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه سزایان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه، ناڵێین
به‌ڵێ بۆ ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ کە رێكخراوێكی ئه‌منییه".
له رۆژانی رابردوودا سوید و
فینله‌ندا بڕیاریاندا داواكاری چوونه ناو رێكخراوی ناتۆ پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام
توركیا كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه ناڕه‌زاییه له‌و داواكارییه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌نقه‌ره ئه‌و دوو وڵاته به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه
بوونه‌ته میوانخانه‌ی نه‌یاره‌كانی توركیا، كه مه‌به‌ستی كوردانی رۆژئاوا و
گروپی فه‌تحوڵا گوڵه‌نن.