شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟

09:00 - 14/05/2022 742 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن –لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 14-5-2022 ی بڵاوکردەوە.



کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)

چەند پێشنیارێکی باشت بۆ دەکرێت لەلایەن بەرپرسەکەتەوە، هەندێک کێشەی کۆنی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت سەر هەڵدەداتەوە.



گا (4/20 بۆ 5/20)

بەرپرسەکەت بەمنزیکانە کارێکی دیکەت پێ رادەسپێردرێت، دڵ لە خۆشەویستەکەت پیس دەکەیت و بڕیاری جیابوونەوەی لەسەر دەدەیت.



دووانە (5/21 بۆ 6/21)

ئەم ماوەیە رۆژانی خۆش بەسەردەبەیت و لەهەموو روویەکەوە بەرەو پێش دەچیت، بیردەکەیتەوە کە گرنگی زیاتر بەخۆشەویستەکەت بدەیت.



قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)

بەهۆی سەرکەوتنت لە کارەکەت چەند بڕیارێک دەردەکەیت، ئاگاداری خۆشەویستەکەت بە چونکە دەیەوێت هەڵتخەڵەتێنێت.



شێر (7/23 بۆ 8/22)

ئەمڕۆ ئاگاداری چەند ساتێک بە چوونکە بەریەککەوتنت لەگەڵ کەسوکارت دەبێت، هەوڵبدە کاتەکانی کارکردنت کەمبکەیتەوەو پشوو وەرگریت.



فەریک (8/23 بۆ 9/22)

چارەسەری کێشەکانت دەکەیت و خۆشی دێتەوە ناو ژیانت، چەند بڕیارێکی بوێری لە بارەی داهاتووی خۆت و خۆشەویستەکەتەوە دەدەیت.



تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)

لەسەرخۆبە و بڕیاری بەپەلە مەدە و مەکەوەرەوە هەڵەوە، خۆشەویستەکەت بەردەوام پشتگیریت دەکات لەهەموو روویەکەوە.



دووپشک (10/23 بۆ 11/21)

توانایەکی لە رادەبەدەر و هەیە و بە رۆحێکی زۆرەوە کارەکەت جێبەجێ دەکەیت، کەسێکی نزیک سەردانت دەکات و تەندروستیت جێگیرە.



کەوان(11/22 بۆ 12/21)

ئەمڕۆ بەخت یاوەرت دەبێت و هەموو شتێک لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، گرنگی بە تەندرووستی خۆت و هاوسەرەکەت بدە.



گیسک(12/22 بۆ 1/19)

هەست بەئارامی دەکەیت و پلانی نوێ بۆ ژیانت دادەڕێژیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کارێکی نوێ و نهێنی ئەنجامدەدەن.



سەتڵ(1/20 بۆ 2/18)

لە گەشتەکەت دەگەڕێیتەوەو دووبارە ڕابردوو دێتەوە سەر ڕێگەت، هاوکاری خێزانەکەت بکە و گرنگیان پێبدە.



نەهەنگ(2/19 بۆ 3/20)

بڕێک پارە دێتە دەستتەوەو کەلوپەلی پێ دەکڕیت، ئاگاداری خەرجییەکانت بە چونکە هەموو کاتێک باری داراییت باش نابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن