لێدوانی بانكی ناوهندی سهبارهت به كهمكردنهوهی مووچه
09:32 - 22/01/2022
زهمهن -
عێراقی
بانكی ناوەندی دڵنیایی
دەداتە فەرمانبەران كە هیچ ئاڕاستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچەكانیان
ئیحسان شەمران یاسریی،
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوت: بانكی ناوەندی لە چەند
گۆشەیەكەوە باری ئابوری جێگیر دەكات، وەك گومرک و باج ودەرامەت و سەرچاوە نەوتییەكان
بوونی هەیە.
ناوبراو، ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد: ئێمە ڕەتی دەكەینەوە بە ترساندنی فەرمانبەران و موچەیان كەمبكەینەوە، یاخود ببڕدرێ و هیچ ئاڕاستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی
مووچەكانیان.
سهبارهت به
بوونی ئهو ئهگهره له كابینهی نوێدا كه هێشتا پێكنههاتووه، یاسریی وتی"
ئەگەر حكومەتی داهاتوو بە ڕێنمایی كار بكات، ئەستەمە بیر له شتی وابكرێتهوه.