842 شیوازی ژیان

وێنە.. ئەو خانمە نمایشکارەی بۆ سامان و موڵک شووی بە پیاوێکی بەتەمەن کرد، بزانە چی بۆ مایەوە؟

01:58 - 22/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
ئانا نیکۆڵ سمیس ئەو خانمە نمایشکارە بوو کە بۆ سەروەت و سامان شووی کرد بە ملیاردێرێکی بەتەمەن بەڵام لە کۆتاییدا هیچی دەست نەکەوت.

لە وڵاتی ئەمریکا و لەساڵی 1994 خانمە نمایشکاری جلوبەرگی ئانا نیکۆڵ سمیس شووی کرد بە ملیاردێری بەناوبانگ هۆوارد مارشاڵ کە تەمەنی 89 ساڵ بوو.

هاوکات هۆوارد مارشاڵی تەمەنی 89 ساڵ زۆر دەوڵەمەند دەبێت و ئانا شووی پێکرد تاوەکو لەدوای مردنی سەروەت و سامانەکەی بۆ بمێنێتەوە.

بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو هۆوارد کە مرد سامانەکەی کە 1.6 ملیار دۆلار بوو بۆ کوڕەکەی جێ هێشت و ئانا هیچی بۆ نەمایەوە.

ئاناش دوای ئەوە تووشی دۆخێکی دەروونی خراپ دەبێت، بەڵام دواتر هاوسەرگیری دەکاتەوەو دەبێتە خاوەنی دوو منداڵ، تاوەکو لەساڵی 2007 بەهۆی دەرزییەوە گیان لەدەستدەدات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن