بۆچی پێشکەشکارێکی ئوستوڕاڵی بەهۆی ئەدێڵەوە لەکارەکەی دوورخرایەوە؟
12:26 - 22/11/2021
زەمەن-لایف
ستایل
پێشکەشکارێکی
ئوستوڕاڵی بەهۆی ئەوەی چاوپێکەوتنەکەی باش نەکردووە لەگەڵ خانمە هونەرمەندی جیهانی
ئەدێڵ، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
پێشکەشکاری
دیاری ئوستوڕاڵی مات دۆران، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خانمە هونەرمەند ئەدێڵ
ئەنجامدەدات، کە 30 خولەک دەخایەنێت.
پاشان بەهۆی ئەوەی
پێشکەشکارەکە پرسیاری لەبارەی ئەلبومە نوێکەی"30" نەکردووە لە ئەدێڵ،
دەستبەجێ لە کارەکەی دوورخرایەوە.
هاوکات قسەوباس
لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەکەی پێشکەشکارەکە لە کارەکەی زۆرە، بەڵام تاوەکو ئێستا
ئەدێڵ هیچی لەبارەوە نەوتووە.
ئەدێڵ
لەساڵی 1988 لەبەریتانیا لەدایک بووەو یەکێکە لە گۆرانیبێژە دەنگ خۆشەکانی جیهان و
هەوادارێکی زۆری هەیە.
.