804 شیوازی ژیان

وێنە.. کیم کارداشیان و خۆشەویستە نوێیە 28 ساڵەکەی لە ساتی رۆمانسیدا دەرکەوتن

11:23 - 22/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
چەند وێنەیەکی ئەستێرەی جیهانی کیم کارداشیان و  ئەکتەری کۆمیدی پیت دەیڤدسون بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بوونەتە خۆشەویستی یەکتر.


ماوەیەک بەر لە ئێستا کیم کارداشیان رەتیکردەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی  پیت دەیڤدسون هەبێت، بەڵام رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی چەند وێنەیەکەی بڵاوکردەوە کە ئەستێرەی جیهانی کیم کارداشیان و  ئەکتەری کۆمیدی پیت دەیڤدسون لە شەقامێکی کالیفۆرنیا پێکەوەن و دەستی یەکیان گرتووەو پێدەکەنن بەمەش دەردەکەوێت لە خۆشەویتستیدان.

پیت دەیڤدسون کە 13 ساڵ لە کیم کارداشیان مناڵترە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەکان کەوتنە بەرباسی میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

کیم کارداشیان لەساڵی 1980 لە لۆس ئەنجلۆس لەدایک بووەو خاوەنی چوار منداڵە، کاری ریکلام دەکات و خانمە بازرگانێکی ناودارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن