دوای هەشت ساڵ لە دیمەشق تەقینەوە روویدا
09:50 - 20/10/2021
"زەمەن"
سێ بۆمبی چێندراو لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دانراون، دوانیان تەقینەوەو دەیانی قوربانیان لێكەوتەوە و یەکێکیان پوچەڵكرایەوە.
وەزیری ناوخۆی سوریا رایگەیاند، تەقینەوەکە پاسێکی سوپای سوریای کردۆتە ئامانج و تا ئێستا 14 کەس کوژراون و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون، زۆرینەی ئەوانەی برینداربوون سەربازن.
هاوكات میدیای فەرمی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە، تیمە ئەندازیارییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و هەوڵی بۆمبی سێیەمیان پوچیڵکردۆتەوە.
لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو ئەمە یەکەم تەقینەوە لە دیمەشق رووبدات.