ڕۆناڵدۆ لە جۆرجینا جیابوویەوە؟
11:32 - 18/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە جۆرجینا ڕۆدریگیز دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵی جیابوونەوەی ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە جۆرجینای خۆشەویستی بڵاوبوویەوە.
بەڵام ڕۆناڵدۆ لەلێدوانێکدا ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ جۆرجینا بەردەوامەو خۆشی دەوێت، هەروەها دایکی هیچ ڕێگر نییە لەو پەیوەندییە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێیەو بەشێکی زۆری میدیاکان دەڵێن کەبەیاسایی هاوسەری جۆرجینا ڕۆدریگێزە و پەیوەندی پتەو لەنێوانیان هەیە.