1581 شیوازی ژیان

وێنە.. شەبنەم بارانی هۆکاری دەرنەخستنی خۆشەویستەکەی ئاشکراکرد

01:56 - 14/09/2021

زەمەن-لایف ستایل
شەبنەم بارانی ئاشکرایدەکات نایەوێت خۆشەویستەکەی دەربخات چونکە دڵی پیسە و نایەوێت کەسی کە بیبینێت.


لە وەڵامی پرسیاری فانەکانیدا، خانمە مۆدێل شەبنەم بارانی روونیکردەوە نایەوێت خۆشەویستەکەی دەربخات و دەڵێت"دڵم پیسە نابێت جگە لە خۆم کەسی کە بیبینێت".

هاوکات لەبارەی ئەوەی بزانرێت خۆشەویستەکەی کێیە؟ شەبنەم دەڵێت"ئێستا مێشکتان بۆ کەسێکی بەناوبانگ دەچێت، بەڵام وانییە".

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر شەبنەم ئاماژەی بەوەکردبو، ئەو کەسەی ئێستا هاتۆتە ژیانمەوە بەجدی پیاوەو شوێنی کەسی ڕابردووی بۆ نەگرتوومەتەوە چونکە ئەو کەسەی پێشوو لەژیانمدا نەماوە تا ئەم شوێنی گرتبێتەوە

شەبنەم بارانی تەمەنی 26 ساڵە و کاری مۆدێلینگ دەکات، هەروەها لە کلیپێکی میران عەلی وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەبینێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن