2317 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:36 - 08/09/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 8-9-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی پەیوەندی پتەو لەگەڵ بیانییەکان، هەلی گەشت کردن دێتە بەردەمت، گرنگی بەدۆخی تەندروستیت بدە چونکە باش نیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەشوێنی کارەکەت بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوپیشەکانتەوە بێزاردەبیت، بەڵام کاتییەو تێدەپەڕێت، لەگەڵ خۆشەیستەکەت ئاشت دەبیتەوەو دڵخۆشدەبیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لە کارەکەت هەست دەکەیت ناهەقی بەرامبەرت دەکرێت، متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت، بڕیارەکان لە ئاست خۆشەویستەکەت دروستە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەڕووی پەیوەندییەکانەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، بەم نزیکانە دەچیتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، هەوڵبدە کاتەکانی خەوت ڕێکخەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییەکی زۆر لەسەرت دەبێت و فشارێکی دەرونی زۆرت لەسەرە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەگونجێن، وەرزش بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەمنزیکانە پڕۆژەیەک پێشکەشدەکەیت، زۆر بەپەرۆشەوەیت بۆ خۆشەویستەکەت، چالاک بەو ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خۆت لەکێشەی هاوپیشەکانت تێوەمەگلێنە و تەنها گرنگی بەکارەکەت بدە، ڕۆژ بەڕۆژ هەست ئەکەیت کە خۆشەویستەکەت لەگەڵت ناگونجێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
رۆژێکی پڕاوپڕ لە کار و سەرکەوتن بەڕێدەکەیت، هەڵسوکەوتی باشی خۆشەویستەکەت سەرسامت دەکات، وەرزش بکە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
توانایاکەی زۆرت هەیە و ئەمڕۆ پلەیەکی باشت بۆ دیاریدەکرێت، هەوڵبدە زیاتر سەرنجی خۆشەویستەکەت راکێشیت، سیستمی خۆراکیت رێکخە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
چەند زانیارێیەکی وردت پیدەگات و دەبێتە هۆی گۆڕینی شوێنی کارەکەت، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەزوویی چارەسەربکە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک بەربەست رزگارت دەبێت و دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، چەند گرفتێک لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت دروست دەبێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەرووی ماددیەوە بەرەو پێش دەچیت، بەرپرسیارێتی زۆرت لەسەرەو ودەبێت هەمووی تەواوبکەیت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە داوای شتێکت لێدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن