مستهفا كازمى بڕیارێكی دهركرد
09:15 - 20/07/2021
زهمهن_بهغدا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشكرایكرد، مستەفا کازمی
فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەکردووە کە ئەرکی پاراستنی
ئەو بازاڕە میللیەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆدابوو، کە ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک تیایدا
روویدا.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیەندراوێکی
لەبارەی ئەو تەقینەوەیەی کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بڵاوكردهوه كه لە بازاڕێکی
میللی ناوچەی سهدر رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا کوژرانی ٢٢ کەس
برینداربوونی ٤٧ی دیکەی لێكهوتووهتهوه،
لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
و سەرۆکوەزیران، فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەکرد کە ئەرکی
پاراستنی بازاڕی میللی وەحیلاتی لە ئەستۆدا بوو.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاند، مستەفا کازمی
فەرمانی کردووە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە
رووداوەکە.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەقینەوەک ئەو هاووڵاتییانەی لە بازاڕی میللی وەحیلات
لە ناوچەی سهدر رۆژەهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج کە بەمەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی
جەژنی قوربان روویان لە بازاڕەکە کردبوو.
بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکو ئێستا ٢٢ کەس کوژراون
و ٤٧ی دیکە برینداربوون.