بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:33 - 12/06/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 12-6-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
تۆ ئێستا تەنهایت، دەرونیت باش نیەو ئێستا قورسترین کات بەڕێدەکەیت بەڵام باش دەبیت، لەرووی تەندروستیەوە سەردانی پزیشک دەکەیت و هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت، بەڵام گەشبینە چونکە چارەسەری هەیە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بۆ ماوەیەک لەهەموو شت دوردەکەویتەوە، بەڵام ئەمەش ئاسان نیە بۆت، لەرووی سۆزدارییەوە باوەڕ مەکە ئەو کەسەی کە لە دڵتایە لێت نزیک بێتەوە، لەرویی پیشەوە چەند کارێکی مەترسیدار دەکەیت ئاگادار بە، لەروی تەندروستیەوە ئەو فشارە زۆرەی لەسەرتە کێشەی تەندروستیت بۆ دروستدەکات.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند شتێکی رابردووت دووبارە سەرهەڵدەداتەوەو توانایەکی باشت هەیە، لەرووی سۆزدارییەوە دەبێت داوا لەکەسی کە بکەیت تاوەکو لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت ئاشتتان کاتەوە، هەست بەباشی ناکەیت، بەڵام دەتوانیت ئەو بارودۆخە نالەبارەی هەتە تێی پەڕێنیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
خۆو کۆبکەوە بۆ پێکانی ئامانجەکانت، تا ببیتە کەسێکی سەرکەتوو، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو فراوان دەچێت، لەرووی پیشەکەتەوە بەڕێوەبەرەکەت خەتابار مەکە بۆ تێکدانی هەڵسوکەوتەکەت، گرنگی زۆر بە راهێنانی وەرزشی بدە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەم هەنگاوەی کە دەینێت کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ژیانت، تۆ خۆو بەرپرسی لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە، بۆیە خۆتی لێدەرکەو جیبەجێی مەکە، لەرویی پیشەکەتەوە تۆ بەرپرس نیت لە هیچ بارودۆخێکی خراپ کە روو بات، خواردنی تەندروست بخۆ و مەهێڵە توشی کەمی ڤیتامین بیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
مەهێڵە دەوروبەرەکەت ئامانجەکە شکستپێبهێنن، تۆ لەسەر رێگەیەکی دروستیت، بەڵام خۆشەویستەکەت سەرباری هەموو ئەو فشارەی لەسەرتە ئەو پشتت دەگرێت، دەروونت بە شتی لاوەکی ماندوو مەکە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
دەتوانیت لە دەوروبەرەکەت بۆ ماوەیەک دورکەویتەوە، لەرووی سۆزدارییەوە ناتوانیت بەردەوام بیت لە شاردنەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەرووی کارەکەتەوە سزایەک دەدرێیت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنینی گشتی ئەنجام بدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێکی زۆر تێگەشتوویت، دەتوانیت عەیبەکانت بشاریتەوە، چەند پشوویەک وەردەگریت، ناتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوام بیت، بۆیە لێیگەڕێ با بڕوات، لەروی تەندروستییەوە بەرەو باشبوون دەڕۆیت و قەلەق مەبە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەبێت لەو کەسانە دوورکەویتەوە کە بوونەتە کێشە بۆ ژیانت و هەڵدانەوەی پەڕەی رابردووت، هەوڵ مەیە بەزۆر بڕیار بە خۆشەویستەکەت بەیت، لەرووی تەندروستییەوە باوەڕت بەخۆو هەبێت و بەمنزیکانە بەرەو باشبوون دەڕۆیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەگشتی دۆخت باشە، وە هەلێکی باشت لەبەردەمە بۆ گەڕان بەدوای کەسێکدا بۆ ئەوەی ببێتە هاوژینت، یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەت ئازاری دەبێت بەڵام قەلەق مەبەو چارەسەری ئاسانە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەم گۆڕانکارییانەی لە ژیانت روویداوە لەم ماوانەی کۆتاییدا، مەهێڵە دووبارە بێتەوە، لەرووی سۆزدارییەوە هەموو دەوروبەرەکەت هەوڵ دەدەن تا تۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بمێنیتەوە ئەمەش وزەیەکی زۆرت لێدەبات، بارەی ئابووری بەرەو خراپبوون دەڕوات، ئاگاداری خواردنە چەورەکان بە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەبێت زیاتر گرنگی بە ئێستات بەیت، چونکە بەرگەی یەک هەڵەی ژیانت ناگریت، ناتوانیت رێگە بە خۆشەویستەکەت بەیت کە کۆنتڕۆڵی ژیانت بکات، چونکە ناتوانیت بەوە دڵخۆش بیت، هەوڵ بە ئاگاداری تەندروستیت بەو دەرونت ماندوو مەکە.