ئه‌و گه‌نجه‌ی زلـله‌كه‌ی له ماكرۆن دا، 18 مانگ زیندانیی بۆ ده‌ركرا و هه‌تا هه‌تایه له پۆستیش بێبه‌شكرا
01:28 - 11/06/2021
زه‌مه‌ن –
جیهانی
ئه‌و گه‌نجه‌ی
زلـله‌كه‌ی له ماكرۆن دا، دادگا سزای 18 مانگ زیندانیی بۆ ده‌ركرد و له‌كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتیش بێبه‌شده‌كرێت.
لە باشووری خۆرهەڵاتی
فەڕەنسا، دادگای
ناوچەی (ڤالێنس) سزای (دامیان تاڕێل) ئەو گەنجەی زللـەكەی لە (ئیمانوێڵ ماكڕۆن)ی سەرۆككۆمار
دا بە 18 مانگ زیندانیی سزا دا.
میدیای فه‌ره‌نسی
بڵاویكرده‌وه كه چوار مانگی زیندانییەكە بە كاری قورسەوەیە و 14 مانگەكەی دیكەیش
جێبەجێ ناكرێت و لەژێر چاودێریدا دەبێت، ئەگەر هەر تاوانێك ئەنجام بدات دەبێ بچێتە
زیندان.
لە بەشێكی دیكەی
سزاكەدا هاتووە كە گەنجە هێرشبەرەكەی سەر ماكڕۆن بۆی نییە بەدرێژایی تەمەنی هیچ پۆستێكی
گشتیی وەربگرێت. هەر وەك تا پێنج ساڵیش هەڵگرتنی هەر جۆرە چەكێكی لێ قەدەغە دەكرێت.لای
خۆیەوە، (دامیان تاڕێل) بە دادگای ڕاگەیاند كە ئەو كارەی بەشێوەی سه‌ره‌رۆییانه كردووە، بەڵام داواكاری گشتی وتی: "كارێكی
بەمەبەست و تووندوتیژانە بووە".
سێشەممەی رابردوو،
(ئیمانوێل ماكڕۆن) سەرككۆماری فەڕەنسا لە میانی بەسەركردنەوەی هەرێمی (درۆم) لە
باشووری خۆرەڵاتی ئەو وڵاتە، لەلایەن گەنجێكەوە زلـلەیەكی لێ درا، دواتر پۆلیس ئەو
گەنجە و كەسێكی دیكەی هاوكاری دەستگیر كرد.