753 ئابوری

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌ به‌رزی مایه‌وه‌

10:13 - 16/05/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان


نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، لە ئاستێکی بەرزدا  جێگیرە و نرخی 100 دۆلار بە زیاتر لە 148 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ شەممە، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100 به 148هه‌زار و 650 دینارە.

رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان:

نرخی 100 دۆلار 148 هەزار و 650 دینار
نرخی 100 پاوەن 207 هەزار دینار
نرخی 100 یۆرۆ 180 هەزار دینار
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 500 دینار
نرخی 100 لیرەی تورکی 18هەزار دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن