نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه
09:54 - 04/05/2021
زه‌مه‌ن_ئابوری
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی زێڕ له بۆرسەی جیهانی زیاتر به‌رزبووه‌وه و
نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٧ هەزار و ٤٢٤ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار
و ٧٦٨ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٤٢ سەنتە.
هاوکات
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستانیش به‌رزبووه‌وه و ئەمڕۆ نرخەکان
بەمشێوەیەن:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە
٣١٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە
٣٧٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە
٤٢٣ هەزار دینارە.