44 كهس له ئیسرائیل له مهراسیمێكی ئاینی مردن
            
                 12:00 - 30/04/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زهمهن - جیهانی
بههۆی روخانی
پردێكهوه له مهراسیمێكی ئاینی 44 كهس له ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا و سەرۆک
وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئەمەی بە کارەساتیکی گەورە ناوبرد.
 
وهك نهریتێك ساڵانە لە چیای
میرۆن لە ناوچەی جەلیل بە هەزاران جوولەکە بەشداری مەراسیمی ئاینی لاک بوئومەر دەکەن
و لەسەر چیاکە مەزارگەی حاخام شەمعون بار یووشای لێییە بە درێژای شەو مەراسیمی ئاینی
بەڕێوە دەبەن مێژووەکەشی بۆ سهدهی سێیهمی زاینی دەگەڕێتەوە.
وتەبێژی دامەزراوی
فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، لە شوێنی رووداوەکە 38 قوربانی هەبوو شەش کەسی دیکەش
لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو رووداوە گەیشتە
44 کەس و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
بنیامین ناتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەو بارهیهوه ئەم رووداوەی بە کارەساتێکی گەورە ناوبرد.