بۆچی پێویستە رۆژانە گرنگی بە خوێندنەوە بدەیت؟
01:13 - 22/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری رافاییل لایساندەر شارەزای
بەناوبانگی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە بڵاویکردەوە، خوێندنەوە ئەگەر بۆ ماوەیەکی
کەمیش بێت چەندان سوودی هەیە لەوانە:-
خوێندنەوە بۆ ماوەی 6 خولەک رۆژانە دەبێتەهۆی رزگاربوون
لە قەلەقی.
دەتوانیت خوێندنەوە لەگەڵ گوێگرتن لە میوزیک یان
خواردنەوەیەکی وەک چاو قاوەدا بێت.
خوێندنەوە تواناکانی مێشک زیاددەکات و بیرەوەرییەکانت
چالاک دەکات.
کەسێکی پڕ زانیاریت دەکات و ئاستی قسەکردن و رۆشنبیریت
بەرز دەکات.
لەناو کۆمەڵدا هەمیشە دەردەکەویت و بوێر دەبیت و شەرمت
نامێنێت.