نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه
09:03 - 26/02/2021
زەمەن_جیهان
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا، بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە و ئه‌مڕۆ نزیكبۆته‌وه له 67 دۆلار.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، نرخی یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 66 دۆلار‌و 45 سه‌نت و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به 62 دۆلار‌و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی
پێوه ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەجۆرێکە لە ١٤ مانگى
رابردوو، نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی
له به‌شێك له وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبونه‌وه كردووه.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی
ئازاری ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت
لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی
رابردوودا.