4203 ئابوری

نرخى دۆلار بە رێژەیەکى بەرچاو دابەزى

10:51 - 23/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى رووى لە دابەزین کرد و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناره‌.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن" ئه‌مڕۆ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. لە کاتێکدا دوێنێ لەکاتى بەیانیدا بە 146 هەزار و 250 دینار مامەلەى پێوەکرا.

رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ نرخی دراوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

نرخی 100 دۆلار بە 145 ھەزار و 500 دیناره‌.

نرخی 100 یۆرۆ بە 176 هەزار و 750 دیناره‌.

نرخی 100 پاوەن بە 203 هەزار و 950 دیناره‌.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ شه‌ش هه‌زار و 250 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن