ئابوری

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

09:03 - 23/02/2021 136 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهان

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا، بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئه‌مڕۆ له‌سه‌روی 65 دۆلاره‌وه‌یه‌.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 65 دۆلارو 47 سه‌نت و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به‌ 62 دۆلارو 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

 له‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن به‌ به‌كارهێنانی له‌ به‌شێك له‌ وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبونه‌وه‌ كردووه‌.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement