قازانجی حكومهت له دابهزاندنی بههای دینار ئاشكرا كرا
09:49 - 16/01/2021
زهمهن_عێراق
بەپێی شیكارییەكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە،
حكومەتی عێراق بە تەنیا لەماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بەدابەزاندنی بەهای دینار
لە 119هەزار دینارەوە بۆ 146هەزار دینار بڕی 242ملیار و 736ملیۆن 944هەزار دینار
داهاتی زیاتری كۆكردوەتەوە.
بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە،
رایگهیاند: كۆی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق دوای بڕیاری
دابەزاندنی بەهای دینار لە 119 هەزارەوە بۆ 146هەزار دینار لە ماوەی (20.12.2020 بۆ
16.1.2021) بڕەكەی تەنیا 899ملیۆن و 25هەزار و 719 دۆلار بووە.
ئەگەر حكومەتی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بەهەمان
نرخی ڕابردوو 119 هەزار دینار ئەنجام بدایە، تەنیا بڕی 1ترلیۆن و 69ملیارو 840ملیۆن
و 605هەزار دیناری دەستدەكەوت بەڵام بە جێبەجێكردنی دابەزاندنی بەهای دینار بۆ 146
هەزار دینار بڕی 1ترلیۆن و 312ملیارو 577ملیۆن و 459هەزار دیناری دەستكەوتووە، واتە
18.49% زیادەی دەستكەوتووە.
قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لە ماوەی ئەمساڵ
واتە 15 رۆژی ڕابردوو لە 1.1.2021 تاوەكو 16.1.2021 تەنیا 104ملیۆن و 423هەزارو
450دۆلار بووە، كە ئەم بڕە 50% رۆژی یەكەمی خستنەڕووی دۆلار بووە 20.12.2020 كە یەكەم
رۆژی جێبەجێكردنی پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دینار بووە.
جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لەبازار و بانكی
ناوەندی
بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێنستیوتی ئابووری
بەژمارە، لەماوەی 20 مانگی ڕابردوو تاوەكو ئێستا بەردەوام بەهای دۆلار لەخوار بەهای
خستنەڕووی بووە لەلایەن بانكی تاوەندی و بەرزترین نرخ لەماوەی ڕابردوو تۆماركرابێت
تەنیا 145 هەزار بووە، لەكاتێكدا بانكی ناوەندی خستنەڕووی بە 146 هەزار دینار ئەنجام
داوە، بۆیە دەكرێت چەند هۆكارێكی جیاواز لە پشت جیاوازی بەهای دیناربێت لەنێوان
بانكی ناوەندی و بۆرسەكانی عێراق و كوردستان:
1.بەشێك لە هاوڵاتیان و بازرگانان متمانەیان بەنرخی
بانكی ناوەندی نییە.
2.خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتیان و
بانك و بازرگانەكان هەیە.
3.چاوەڕوانی كاردانەوەی شەقام و هێزە سیاسیەكان.
4. چاوەڕوانی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق.
ئەگەرەكانی سەركەوتنی سیاسەتی بانكی ناوەندی
1. بانكی ناوەندی لەماوەی 25رۆژی ڕابردووی بەردەوام
بووە لە جێبەجێكردنی سیاسەتی دابەزاندنی بەهای دینارو پاشەكشەی نەكردووە.
2.بەردەوام بانكی ناوەندی قەبارەی خستنەڕووی دۆلاری
كەمكردووەتەوە و كۆتا رۆژی هەفتە تەنیا 16ملیۆن دۆلاری خستوەتەڕوو.
3.حكومەتی عێراق لەڕێگەی ڕەوانەكردنی پرۆژە یاسای
بودجەی 2021 و دیاریكردنی بەهای دینار بە 145 هەزار دینار بەرامبەر بەنەوتی خەملینراو
جارێكی دیكە تاكیدی لە سیاسەتی بانكی ناوەندی كردووەتەوە.
4.لەیەك كاتدا وەزارەتی دارایی كە دارێژەری سیاسەتی
داراییە و بانكی ناوەندی كە دارێژەری سیاسەتی نەختییە پاڵپشتن و كار بۆ ڕوونكردنەوەی
سیاسەتی تازەی نەختینەی وڵات دەكەن.
5.سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بۆ پرۆسەی دابەزاندنی
بەهای دینار ڕەوانەكردووە و بانكی جیهانی لەدواین ڕاپۆرت پاڵپشت بە سیاسەتی تازەی
دارایی و نەختی لە عێراق ئاماژە بە بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری عێراق بۆ 2% لەساڵی
داهاتوو دەكات.
عێراق بەم بڕیارە چەند قازانجی كردوە؟
كۆی خستنەڕوو 20.12.2020- 16.1.2021
899,025,719 ملیۆن دۆلار
.............
گۆڕان بۆ دینار بە نرخی پێشوو (119 هەزار
دینار)
1,069,840,605,000 ترلیۆن دینار
......
گۆڕان بۆ دینار بە نرخی نوێ (146 هەزار دینار)
1,312,577,549,000 ترلیۆن دینار
........
كۆی قازانج بەهۆی بەرزكردنەوە
242,736,944,000 ملیار دینار
ڕێژەی قازانج: 18.49%