کابینەی سێیەمی حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا رووخا
            
                 06:43 - 15/01/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
 هۆڵەندا ــ رۆزا حەمە ساڵح
 
کابینەی سێیەمی حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا مارک ڕۆتە، دەستیان لەکارکێشایەوە و کابینەى حکومەتەکەى رووخا.
 
 پێش دوو مانگ لە وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھۆڵەندا، ئەمڕۆ ھەینی، پارتەکەی مارک ڕۆتە ( پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراتی) کە پارتی یەکەمی دەسەڵاتدارە لە ناو حکومەتی ھۆڵندا، دەستییان لە کار کێشایەوە و حکومەتی ھۆڵندا ڕوخا.
ئەمەش لە دوای ئاشکرا بوونی ئەو گەندەڵییەی لە  ماوەی 10 ساڵی ڕابردووی دەست بەکاربوونی کابینەکەی مارک ڕۆتە دا، دژی مافی منداڵان کراوە و پەیوەستە بە دۆسییەی جێگرەوەی بەخێوەکردنی منداڵان ( بدل رعاية الاطفال)، ئەویش مافی پێدانی خەرجی دانانی منداڵان بووە لە باخچەی ساوایان،  بەڵام نەیان داونەتێ، ئەگەر خەرجیەکەشیان دابێت، ئەوا دواتر پارەکەیان لە دایک و باوکەکان وەرگرتۆتەوە.
 
ئەم کارە، وەك زوڵمێک دەبینرێت کە دەرھەق بە مافی منداڵ کراوە،  فێڵکردنە لەو دایک وباوکانەی کە منداڵەکانییان لە باخچەی ساوایان داناوە و دەبێت قەربوویان بکرێتەوە و بڕی پارەی  قەرەبوونەکەش  بە لایەنی کەمەوە لە 30 ههزار يۆرۆ کەمتر نەبێت.
 
لە دوای ئەوەی بە ھەزارھا خەڵک وەك قوڵبڕ و گەندەڵ وەسفی کردوون، لە ئێستادا بۆتە ھەواڵی گەرمی ناو میدیاکانی ھۆڵندا و جیھان.
 
لە ئەمرۆ بە دواوە، دەسەڵات لە وڵاتی ھۆڵندا ڕادەستی بنەماڵەی پادشای ھۆڵندا کرایەوە، ھەتا دوو مانگی تر لە وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھۆڵندا.