سه‌رۆك وه‌زیرانه خۆشه‌ویسته‌كه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه
09:49 - 17/10/2020
"زه‌مه‌ن"
جاسیندا ئاردرین،
سه‌رۆكی وه‌زیرانی نیوزیله‌ندا، له هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا،
كه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا وێنه‌ی نه‌بووه.
ئاردرینی سه‌رۆكی
پارتی كرێكاران سه‌دا 49ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی
په‌رله‌مانی برده‌وه و مانه‌وه‌شی له پۆسته‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كات.
پارتی نیشتمانی
ئۆپۆزسیۆنیش سه‌دا 27ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و دانی به شكستی خۆیدا نا له
به‌رامبه‌ر پارتی كرێكاران.
هه‌ڵبژاردنی
نیوزیله‌ندا بڕیاربوو مانگی ئه‌یلولی رابردوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی
بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه بۆ ئه‌م مانگه دواخرا.
جاسیندا ئاردرین،
له‌به‌رده‌م هه‌وادارانیدا وتی: له‌به‌رده‌م ئێوه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌م كه حزبی
كرێكاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو نیوزیله‌ندا كار بكات.
له په‌رله‌مانی
نوێ‌دا حزبی كرێكاران ده‌بێته خاوه‌نی 64 كورسی په‌رله‌مان و كه ئه‌وه‌ش پێشتر
رووینه‌داوه كه حزبێك زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی له ده‌ستدا بێت.
جاسیندا ئاردرین،
له كاتی بانگه‌شه‌دا به‌ڵێنیداوه، بڕیاری تایبه‌ت ده‌ربكات به پاراستنی ژینگه
و ده‌رماڵه‌ی قوتابخانه‌كان ، باج_یش له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران زیادبكات.
جاسیندا ئاردرین،
له هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وت له ئازاری 2019 و په‌تای كۆرۆنادا
ناوبانگی به جیهاندا بڵاوبوه‌و ستایشی زۆر كرا‌و به سه‌رۆك وه‌زیرانێكی خۆشه‌ویست
ناویده‌ركرد.
نیوزیله‌ندا، ژماره‌ی
دانیشتوانه‌كه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سه و ژماره‌ی مردوان به كۆرۆنا 25 حاڵه‌تی تێپه‌ڕنه‌كردووه.