"زەمەن" کاتی دابەشکردنی موچە ئاشکرادەکات
09:51 - 27/09/2020
"زەمەن"
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دابەشکردنی موچەی
فەرمانبەران دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاند، وەکو وەزارەتی
دارایی هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی موچە کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە
دیاریکراوی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی نیسان دابەشدەکەن.
لەبارەی گەیشتنی
پارەوە لە بەغدا، ئەو سەرچاوەیەی زەمەن" ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا بەغدا
پارەی نەناردووە، ئەگەر کێشەیەک دروست نەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکە
دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم و لە ماوەی چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.
ئەو موچەی بڕیارە دابەشبکرێت، موچەی مانگی
چواری ئەمساڵە و جیاواز لە مانگی پێشوو، بە لێبڕینی ١٨٪ دابەشدەکرێت.