417 تەندروستی

هه‌ولێر؛ نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ توشبوانی کۆرۆنا تەرخانكرا

05:44 - 02/08/2020

"زەمەن"


له‌شاری هه‌ولێر لەبەر زیادبوونی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێره‌وه‌ ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا رایگه‌یاندووه‌ "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لەبەر زیادبوونی شەپۆلی (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) نەخۆشخانەکەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (covid 19) بۆیە لەئیستادا ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "سەرجەم ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمانی دەکرد لەئیستادا لەلایەن (نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی)و نەخۆشخانەی (فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ) پێشوازیان لئ دەکرێ، بەڵام نەخۆشانی (سوتان) تەنها نەخۆشخانەی (ئیمیرجینسی) پێشوازیان لێ دەکات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن