783 ئابوری

نرخی دۆلاری ئەمڕۆ کەمێک بەرزبوەوە

10:58 - 29/07/2020

"زەمەن" 
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزبوەوەو 100 دۆلار بە 124 هەزار و 100 دینارە.

ئه‌مڕۆ چوار شەممە، 2020/7/29، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هه‌زار و 100 دیناره‌، لەکاتێکدا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا کەمتر لەو نرخە مامەڵەی پێوەکراوە.

نرخی دراوەکان ئەمڕۆ له‌كاتی کردنەوەی بازاڕدا بەمشێوەیە بوون:
نرخی 100دۆلار بە  124ھەزار و 100 دینارە.
نرخی 100پاوەن بە 157هەزار دینارە.
نرخی 100یۆرۆ بە  144 هەزار دینارە.
نرخی 100لیرەی تورکی بە 18ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 5 ھەزار 750 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن