پیاوێک شاگردەکەی خۆی دەنێرێت تا سێکس لەگەڵ ژنەکەیدا بکات
09:59 - 20/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
لە وڵاتی میسر پیاوێک بۆ ئەوەی لە مارەیی ژنی یەکەمی رزگاری بێت و لێی
جیابێتەوەو و ژنی دووەم بێنێت، هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی کارێکی ئابڕووبەرانە.
میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە، پیاوێک
پیلانێک لە دژی ژنی یەکەمی کە ناوی ئیمان عادلەو تەمەن 21 ساڵە دادەڕێژێت، ئەویش
بەوەی تۆمەتی ئابڕووبەرانە(شەرەف) بخاتە پاڵ ژنەکەی بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێی جیابێتەوەو
بتوانێت ژنی دووەم بێنێت.
پیاوەکە دوکانی پۆشاکی هەیە و رۆژێک پارە
بە شاگردەکەی دەدات بۆ ئەوەی شەو بچێتەسەر ژنەکەی و سێکسی لەگەڵدا بکات و دوایش
خۆی بچێتەوە بۆ ماڵ و بچێت بەسەریاندا و بڵێت ژنەکەم خیانەتی لێکردووم بەڵام
رووداوەکە بەشێوازێکی دیکە روویدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە کاتێک شاگردەکەی چووە
ماڵەکەی و هەوڵیدا دەستدرێژی سێکسی لەگەڵدا بکە، ژنەکە بەرپەرچی بوەوەو رێگەی
نەدا، تاوەکو شاگردەکە خنکاندی و گیانی لەدەستدا.
هاوکات دەستبەجێ شاگردەکە و پیاوەکەش دەستگیر
دەکرێن و دان بە تاوەنەکەیاندا دەنێن و چاوەڕوانی بڕیاری دادگان.
