ڤیدیۆیه‌كی ئابڕوبه‌رانه‌ی تیمی ی‌و ئێن له ئیسرائیل +18
01:38 - 27/06/2020
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئابڕوبه‌رانه‌ی چه‌ند كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه هه‌روه‌ك تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان له‌دۆخی ئابڕوبه‌رانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كێك له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیل.
گرته ڤیدیۆییه‌كه 18 چركه‌یه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و به شه‌و له‌سه‌ر بینایه‌كی به‌رزه‌وه له ته‌نیشت شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ تۆماركراوه، ده‌ركه‌وێت ئافره‌تێك كه پۆشاكی سوری له‌به‌ردایه له‌دۆخێكی ئابڕوبه‌رانه‌دایه له‌گه‌ڵ سه‌رنشینێكی دیكه‌دا له ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (UN).
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه ستیڤان دوجاریك، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی هێنایه قسه و رایگه‌یاند؛ به‌هۆی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه دوچاری دۆخێكی سه‌خت و سه‌رسوڕهێنه‌ربوین و نیگه‌رانین به‌وه‌ی رویداوه.
وتیشی: ئه‌و ره‌فتاره قێزه‌ونه و دوره له هه‌ڵسوكه‌وتی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یه كه كردومانه و ده‌یكه‌ین و ده‌چێته چوارچێوه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی سێكسی كارمه‌نده‌كانمان و سزای قورسی به‌دواوه ده‌بێت.
ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری تۆیۆتا لانكروزه‌ر (4 ×4)ه به شه‌قامی (HaYarkon)ی ته‌لئه‌بیبدا تێپه‌ڕیوه و سه‌ر به ده‌سته‌ی چاودێری هودنه (ئاگربه‌ست)ه له ئیسرائیل، كه ئه‌و ده‌سته‌یه له ساڵی 1948 دامه‌زراوه بۆ چاودێریكردنی راگرتنی شه‌ڕ و ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌ی ئه‌و هێز و وڵات و لایه‌نانه‌ی خروقات ئه‌نجام ده‌ده‌ن پاش ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی راگه‌یاندراوه و له ته‌واوی ئیسرائیل‌دا 153 چاودێری سه‌ربازیان هه‌یه و زیاتر له سنوری لوبنان و سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بڵاوبونه‌ته‌وه.
له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا رێوشوێنی توند ده‌ستنیشانكراون له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی و ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نایاسایی له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانییه‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه به‌پاره سێكس ئه‌نجام بده‌ن.
ڤیدیۆی ئه‌م هه‌واڵه شیاونییه بۆ كه‌سانی
خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ بینه‌ری بن...