كۆرۆنا دیكتاتۆره‌كان به‌هێزتر ده‌كات و سیسته‌مێكى جیهانى نوێ ده‌هێنێته ئاراوه
03:31 - 05/04/2020
د.پشتیوان فه‌ره‌ج
سه‌رچاوه: زه ناشناڵ
زۆر بترسن ... بەڵی زۆر بترسن
هه‌ر له زۆرنى شینگنه‌وه تا وڵاتانى خه‌لیج و هه‌ر له ئه‌فریقا تا
باشورى ئاسیا سیسته‌م و ئۆرده‌رێكى نوێ دروست ده‌بێت و سوودمه‌ندبوانى ئه‌م سیسته‌مه
ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌و و دیكتاتۆره‌كانن.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕى دژه تیرۆر و هه‌ڵكشانى پۆپیولیزم و لاوازبوونى دیموكراسى
و هه‌ڵكشانى دیكتاتۆریه‌ت پێناسه‌ى 30 ساڵى ڕابردوو بێت، ئه‌وا ئه‌م ڤایرۆسه به‌خێراى
په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گۆڕێت، ئه‌م په‌تایه به‌جۆرێك سنورى كراوه‌ى وڵاتانى
ئه‌وروپاى داخست هه‌رگیز تیرۆر و كۆچى نایاسایی نه‌یتوانى ئه‌و كاریگه‌ره‌ى هه‌بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار و نه‌وت ده‌ژین بۆ ئاینده‌یه‌كى دوور و نادیار
داهاتیان نامێنێت.
ئابورى وڵاته به‌هێزه‌كان كه‌م ده‌بێـته‌وه بۆ نیوه‌ى ئێستای. ته‌نها
له دوو هه‌فته‌دا له ئیسرایل سێ له‌سه‌ر چوارى هێزى كارى وڵاته‌كه واته 1 ملیۆن
خه‌ڵك بێ ئیش بوون.
زۆربه‌ى وڵاته تاكڕه‌وه‌كان هه‌ر له خه‌لیجه‌وه تا ئێران و ڕوسیا
و ئه‌فریقا و چین ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه بۆ پاوانخوازى خۆیان.
گروپه تیرۆریستیه‌كان ئه‌م ڤایرۆسه ده‌قۆزنه‌وه بۆ چالاكیه‌كانیان، بۆ نمونه له 27 ى ئازار گروپه تیرورسته کان په‌لامارى كه‌مایه‌تیه سیخه‌كانى ئه‌فغانستانیان
دا‌و 25 كه‌سیان لێكوشتن.
ئه‌مریكا بڕى 1 یه‌ك ملیار دۆلارى هاوكارى بۆ حكومه‌تى ئه‌فغانستان ڕاگرت
وه‌ك كارتى فشار و بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تالیبان. بڕینى ئه‌م كۆمه‌كه فشارێکی گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر كابول و ده‌رئه‌نجامى نه‌خوازراوى لێده‌كه‌وێته‌وه. ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌ڵێت
كه تاڵیبان و گروپه تیرۆریستیه‌كان له‌م سه‌روبه‌ندى قه‌یرانى فایرۆسه‌دا به‌هێزتر
ده‌بن و دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له عێڕاقیش هێزه‌كانى ئه‌مریكا له كشانه‌وه‌ن و
بنكه‌سه‌ربازیه‌كانى قایم و كیو وێست و كه‌ى وه‌ن گواسترانه‌وه بۆ ده‌ست هێزه عێڕاقیه‌كان.
ئه‌مریكا هۆشدارى داوه گورزى كوشنده له ئێران و هێزه میلیشیاكانى عێڕاق سه‌ر
به ئێران ده‌دات، به‌ڵام دیاره ئه‌مه هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى گوتاره و له نێوان هه‌ڕه‌شه‌ى
كۆفید و هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران ئه‌مریكا بژارده‌ى باشترى نییه له عێڕاق.
له سوریاش توركیا و ڕوسیا و ئه‌سه‌ده به‌نیازى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى
ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى نه‌وتن. توركیا 10 هه‌زار كه‌یسى ئه‌م فایرۆسه‌ى هه‌یه
و له ئێستایا سه‌رقاڵى كێشه ناوخۆیه‌كانى خۆیه‌تى به‌تایبه‌تى كه‌وتنى ئابورى
توركیا كه پشت به گه‌شتوگوزار ده‌به‌سیتێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا چاوى له لیبیا
و سوریایه بۆ ده‌ستكه‌وتنى نه‌وتى هه‌رزان ئه‌ویش به پاڵپشتى گروپه تیرۆریستیه‌كان.
ڕوسیا و ئێران و چین دژایه‌تى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌و
گوتاره‌ى تره‌مپ كه فایرۆسه‌كه‌ى به فایرۆسى چینى ناوهێنا و ئه‌م سێ وڵاته تیۆرى
مۆئامه‌ره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه ده‌ستى ئه‌مریكایه.
سعودیه و میسر و ئیمارات و ڕوسیا پشتگیرى هێزه‌كانى خه‌لیفه هه‌فته‌ر
ده‌كه‌ن له لیبیا له دژى حكومه‌تى ناوه‌ندى لیبیا كه توركیا پشتگیرى لێده‌كات.
له‌كاتێكدا گه‌شت و هه‌موو شت وه‌ستاوه بۆ لیبیا كاروانه‌كانى چه‌ك به‌رده‌وامن بۆ
لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا.
زۆر كه‌س هیواى هه‌بوو ئه‌م په‌تایه تۆزێك ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه
بهێنێت به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ڕاسته. ئه‌م په‌تایه ڕژێمه دیكتاتۆر و تاكڕه‌و
و ئۆتۆریتاره‌كان به‌هێزتر ده‌كات. هه‌ر له‌م كاته‌یا باكورى كۆریا مۆشه‌كه‌كانى خۆى
تاقیكرده‌وه. هه‌روه‌ها گروپه تیرۆریستیه‌كان له ساحێلى ئه‌فریقا به‌رده‌وام ده‌بن
له په‌لامار و هه‌وڵێ خستنى ڕژێمه‌كانى ئه‌فریقا هه‌ر له موریتانیاوه تاوه‌كو سۆماڵ.
هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه كه ئه‌م په‌تایه سه‌ركرده‌كانى جیهانى له‌یه‌كتر
نزیك كردبێـته‌وه به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕاسته. ستراتیژى به‌رگرى نیشتمانى ئه‌مریكا
له ئێستایه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى روسیا و چین و ئێرانه. به‌رده‌وام
به‌رپرسانى ئه‌مریكا تۆمه‌تى ئه‌وه ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌م سێ وڵاته كه ده‌یانه‌وێت
جیهان به مۆدێڵى تاكڕه‌وى خۆیان ڕه‌نگ ڕێژ بكه‌ن. له‌م كاته‌یا ئه‌مریكا هیچ
ستراتیژێكى وه‌هاى نیه بۆ سه‌ركردایه‌تى كردنى جیهان چونكه به‌ناوماڵى خۆیه‌وه
سه‌رقاڵه. ئه‌وه‌ى ئاشكرایه ئه‌مریكا له ئێستایا ده‌یه‌وێت زیاتر له شانۆى جیهان
بكشێته‌وه به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى تره‌مپ. ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاى تره‌مپ ڕێك پێچه‌وانه‌ى
سیاسه‌تى جۆر ده‌بلیوبۆش بوو كه ئۆرده‌رى نوێى جیهانى كردبوو به ستراتیژى وڵاته‌كه‌ى.
ئه‌وه‌ى تره‌مپ ده‌یكات ڕێك پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته‌كه‌ى بۆشه و ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا
زیاتر گۆشه‌گیر بێت.
ئه‌گه‌ر بۆش ویستبێتى سه‌ركردایه‌تى جیهان بكات به هاوكارى وڵاتانى
هاوپه‌یمانى و شه‌ڕى دژه تیرۆر بكات و پرۆسه‌ى دیموكراسى له جیهان بڵاوبكاته‌وه
به ده‌ستێوه‌ردان و ڕژێم گۆڕین، ئێستا تره‌مپ پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌كات و ڕێگه‌ى خۆشكردوه
بۆ هه‌ڵكشانى دیكتاتۆریه‌ت و كشانه‌وه و لاوازبوونى دیموكراسى و زیاتر گۆشه‌گیر
كردنى ئه‌مریكا.
تره‌مپ به‌رده‌وام ویستویه‌تى ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تى جیهانى ئه‌مریكا كه‌مبكاته‌وه
و هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه. له ئێستایا ئه‌مریكا له كشانه‌وه‌دایه له ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راست به‌گشتى و له سوریا و عێڕاق و ئه‌فغانسان. جگه له‌مه‌ش ئه‌مریكا وا
خه‌ریكه له هاوكاریكردنى ئه‌فریكۆم و ئه‌فریقا ده‌كشێته‌وه و له ناوچه‌ى سیناى
میسریش له پاشه‌كشه‌دان.
ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له هێزه‌كانى ئه‌مریكا عێڕاق ڕووده‌ده‌ن ئاماژه‌ن
به گۆڕانكاریه‌كى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا.
جگه له‌مه‌ش به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و كۆمارى چیكیش هێزه‌كانى خۆیان
له ناوچه‌كه ده‌كشێننه‌وه. ئه‌مریكا له عێڕاق ئێستا چه‌ند بنكه‌یه‌كى كه‌مى هه‌یه.
له‌مه‌وداى درێژخایه‌ندا ئه‌م شتانه ڕووده‌ده‌ن:
سنورى نێوان وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گۆڕێت و دامه‌زراوه‌كانى یه‌كێتى
ئه‌وروپا لاوازتر و بێكاریگه‌ر تر ده‌بن.
وڵاته به‌هێزه‌كان سنورى خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه.
وڵاته بێ هێزه‌كان توشى ناسه‌قامگیرى و نائارامى ده‌بن و ئابوریان
داده‌ڕمێت به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ربه‌رده‌وامبن له داخستنى هه‌موو شتێك.
هیندستان زیاتر كیشمیر ده‌چه‌وسێنێته‌وه چونكه هه‌موو وڵاتان سه‌رقاڵى
ناومالى خۆیانن.
وڵاتانى ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئه‌م په‌تایه ده‌كه‌نه بیانویه‌ك
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازادى و مافه‌كانى هاوڵاتیان و سه‌پاندنى بارى نائاسایی ئه‌گه‌ر
بۆ هه‌میشه نه‌بێت لانى كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر.
ئه‌م په‌تایه متمانه‌ى نێوان هاوڵاتى و حكومه‌تى به‌یه‌كجارى نه‌هێشت.
سومعه‌ى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى له‌كه‌دار كرد و دۆخێكى وه‌هاى دروست كرد
كه زۆربه‌ى وڵاتان هێز و سوپا و پۆلیس له دژى هاوڵاتیانى خۆیان به‌كار بێنن ئه‌گه‌ر
هاتوو لاساریان كرد له فه‌رمانه‌كانى حكومه‌ت.
ئه‌نجامه‌كه‌ى
جیهان دابه‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك
ئۆرده‌رى فه‌وزه‌وى جیهانى دروست ده‌بێت
وڵاتانى ڕۆژاوا زیاتر گۆشه‌گیرتر ده‌بن
داخستنى سنورى نێوان وڵاتان
كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زینى كۆچبه‌ران له وڵاـانى هه‌ژاره‌وه بۆ وڵاتانى
ده‌وڵه‌مه‌ندبۆ ئاستى سفر
هه‌ڵكشانى توندوتیژى دژى په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا
دابه‌شبوون و ناعه‌داله‌تى زیاتر له نیۆان نیوه‌گۆى باشوورى زه‌وى و
نیوه گۆى باكوور
ژینگه‌ى له‌بار تر بۆ گروپه توندڕه و تیرۆریسته‌كان ده‌خوڵقێنێت به‌تایبه‌تى
له ساحێلى ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و ناوچانه‌ى كه حكومه‌ت تیایدا
لاوازن و كۆنڕۆڵ ناكرێن.
وڵاته لاوازه‌كانى وه‌ك لیبیا و یه‌مه‌ن و سۆماڵیا و سوریا خراپتر
ده‌بن له جاران
چین و روسیا و ئێران به‌رده‌وام ده‌بن له هاوپه‌یمانیه‌تى خۆیان بۆ
دژایه‌تى ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌كانیان
چن به‌هێتر ده‌بێت
قه‌رزه جیهانیه‌كان هه‌ڵاوسانێكى گه‌وره‌ى جیهانى دروست ده‌كه‌ن
جیهان زیاتر فره‌جه‌مسه‌ر ترده‌بێت
ئۆرده‌رى لیبراڵى نێوده‌وڵه‌تى لاوازتر ده‌بێت
تاكڕه‌وى و دیكتاترۆیه‌ت له هه‌ڵكشان ده‌بێت
سنووره‌كان تۆختر ده‌بنه‌وه
پۆپیولیزم له هه‌ڵكشاندا ده‌بێت
هه‌موو وڵاتان بێ جیاوازى ناچار ده‌بن گرنگى زیاتر به‌سیاسه‌تى ناوخۆى
وڵاته‌كه‌یان بده‌ن به‌تایبه‌تى ده‌رئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانى ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر
داته‌پینى ئابوری وڵاته‌كه
دیكتاتۆره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دوو شت: سه‌ركوتكردنى ده‌نگى
ئۆپۆزیسۆنى ناوخۆیی, دووه‌م هه‌وڵى پاوانخوازى و داگیركردنى وڵاتانى ده‌وروبه‌ریان
ئه‌م په‌تایه ده‌بێته خاڵێ وه‌رچه‌رخان, دۆخێك دروست ده‌كات كه له‌دواى
كۆتایی شه‌ڕى سارد دروست بوو، هه‌ر له‌دروستبوونى وڵاتانى شینگین تا ژیانى ڕه‌فاهیه‌ت
له خه‌لیج هه‌موو ئه‌مانه به ئاسایی وه‌رده‌گیران به‌ڵام له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا
ئه‌وه‌ى ئاسایی بوو ده‌گۆڕێت بۆ نائاسایی.
ئۆرده‌رێك یان سیسته‌مێكى جیهانى نوێ دروست ده‌بێت كه به‌ده‌گمه‌ن گۆڕانكارى
گه‌وره‌ى تیا ده‌بینى و له‌سایه‌ى ئه‌م سیسته‌مه جیهانییه نوێیه‌دا وڵاته‌كان زیاتر
گرنگى به پرسه نیشتمانى و ئیقلیمییه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ك له پرسه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
زیاتر كاریگه‌رتر له شه‌ڕى دژه تیرۆر و هه‌ڵكشانى پۆپیولیزم له
دووده‌یه‌ى ڕابردوودا ئه‌م په‌تایه سیسته‌مى ئۆرده‌رى جیهانى ده‌گۆڕێت له پرسه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه بۆ پرسه ناوخۆییه‌كان و پرسه نیشتمانیه‌كان.